برینداربوونی ۲شازۆمەندی کوردلە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

 بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ئەوڕۆ ولەکاتی تێهەڵچوونی کۆمەڵێک لەکۆڵبەران لەگەڵ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەناوچەی “بێوران”ی سەردەشت ۲ هاوڵاتی ئەم ناوچەیە کەوتنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە وبریندار بوون.
بەگوێرەی هەواڵەکە،کۆمەڵێک لەکۆڵبەران کە دەیانویست بپەڕنەوە بۆئەودیوی سنوور لەگەڵ ڕێگری ودەسبەسەری هێزە سنوورییەکان ڕووبەڕوو بوونەوە وهەربەم هۆیەوە خەڵکی گوندی”بێوران”ی سەربەشاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێگەی سەرەکیان داخست وڕێگریان لەدەسبەسەری کۆڵبەران کرد ولەئەنجامدا لەگەڵ پەلاماری هێزە سنوورییەکان وهاوکات هێزەکانی سپای پاسداران وتەقەکردن لەشارۆمەندان ڕووبەڕوو بوونەوە وکۆڵبەرێک بەناونیشانی “واحد تەڵاسی” بریندار بوو.
لەدرێژەی هەواڵەکەدا هاووە کەلەئەنجامی ئەم تێهەڵچوونە وتەقەی ئەم هێزانە لەگەڵ ناڕازیان،کچێکی ۲۳ساڵ تەمەن بەناونیشانی “سۆزان بێورانی”لەبەر دەرکی ماڵی خۆیان پێکراو وئەویش بریندار بوو.
جێگەی باسە کەلەچەندد ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگەی ناوبەری ڕوانسەر ــ جوانڕۆیش دوو ئەندامی بنەماڵەیەک بەناوەکانی “محەممەد وزمناکۆ” بەبیانووی هەڵگرتنی باری قاچاخ بوون بەئامانجی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وبریندار بوون وئەمە لەکاتێکدایە کە دەرکەوت هیچ بارێکی قاچاخیان پێ نەبووە وجێگەی تێڕامانە کەبەپێی ئامارە بەردەستەکان تاکۆتایی مانگی جولای۲۰۱۷، ۱٤کۆڵبەر کوژراون و۲۹کۆڵبەریش بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان