ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له مانگی ئاوگوستی ۲۰۱۷ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە
کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی بە خەلك، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات .هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.
بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.
هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژههڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.
لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە گەل کوردستان بە تایبەت لە رۆژهەلاتی کوردستان روبەرووی بۆتەوە.
سێدارە
ئەمڕۆچوارشەمۆ ۱۱ گەلاوێژ ۱۳۹٦ی هەتاوی مورتزا ڕەحمانی لە زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە بە تۆمەتی ئەمنییەتی ئێعدام کرا
شەمە ۱٤ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ی هەتاوی ، ۲ بەندکراوی کورد تۆمەتبار بە بازرگانى بە مادەهۆشبەرەکان ئێعدام کران . ڕۆژی پێشوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ئێعدام لە بەشی ۱٤ و ۱٥ ی گرتوخانەی ناوەندی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ژوری تاکەکەسی هەناردە دەکرێن و ئەمڕۆ لە سێدارە دراون .
بەندکراوێک بەناوی دووشەممە ۱٦گەلاوێژ “ئیبراهیم ئارێسی ”لە گرتوخانەی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای سێدارە دوێنێ ڕەوانەی ژووری تاکە کەسی کرابو و ۱۷ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ لە سێدارە درا.
۲٤ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ هەتاوی ،بەندکراوێکی کورد لە گرتوخانەی ورمێ لە سێدارە درا. “خالید ئەمینی ” خەڵکی شاری مهاباد لە ڕۆژهەاتی کوردستان بە تۆمەتی کوشتنی دەستئەنقەز لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ڕاگیرابوو،لەسیدارە درا.
۲٥ گەلاوێژ ۱۳۹٦هەتاوی سەید جەماڵ موسەوی ڕاگوێستی شوێێکی نادیار کرابو و بۆ دواین جار لە ڕۆژی ۳۱ گەلاوێژ بینرابو و بنەماڵەکەی لە مەڕ جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی ناوبراو هیچ زانیاریەکیان نەبوو و هەر وەها تەرمی ناوبراو ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتە.
۱٤ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاوی زیندانێکی بەندکراو لەزیندانی پارسیلۆنی خوڕەم ئاوا ئێعدام کرا. “حامید قاید ڕەحمەت” لەتوانبارانی سەربە ماددە هۆشبەرەکان کەلە ڕۆژانی ڕابردوو ڕاگوێزی ژووری تاکەکەسی کرابوو ، ئیعدام کرا.
گرتوخانە
“فاتمە ئەڵماسی” مامۆستای خانەنشینی فێرکردن و بارهێنانی شاری سەقـــز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە مانگی گەلاوێژی ئەوساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، گیرابوو، ئازاد کرا.
مانگرتن لەخواردنی ۵۳ کەس لەزیندانیانی سیاسی وبیروباوەڕی لەزیندانی ڕەجایی شار.
چەنگیــــــــز قەدەم خێــــــری ” گیراوی سیاسی کورد، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنـــــــا.
لێبوردەی نێونەتەوەیی لەگرانتربوونی سەرکوتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەئێران ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە.
مەلەفی چالاکی مەدەنی کورد ، “سامان کریمی ” کوڕی عەباس لە دایکبوی ساڵی۱۳٦۹ هەتاوی چالاکی مەدەنی ،خەڵکی مەریوان بۆ لقی چوار ی دادگای پێداچونەوە لە شاری سنە ڕەوانە کرا.
دۆخی نالەباری بەندکراوان لە بەندیخانەی “ڕەجایی شاری ” کەرج.
بەندکراوێک لە گرتوخانەی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای سێدارە ڕەوانەی ژووری تاکە کەسی کرا.
“عەبدوڵا عەبدوڵازادە” کوڕی حەسەن ناسراو بە عەبدوڵا نێژاوە ڕێکەوتی چواری گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاو بۆ لقی دوی دادگای شۆڕشی شاری سەردەشت بانگهێشت کرا.
ڕاگوێستنی ۳ گیراو بۆ گرتووخانەی شاری “شنـــــۆ” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
چوارشەممە ۱٨ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ی هەتاوی، گیراوێکی نەخۆشی کورد کە بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی بنکەی تەندرووستی بەندیخانەکە دەکات.
ڕۆژی سێشەممە ۲٤ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاوی، “تەیموور خزرپوور” ۴۵ ساڵ تەمەن وکوڕی مستەفا کاتژمێر ۲ی دوانیوەڕۆ لەشەقامی هەڵەبچە لەشاری سەردەشت دەسبەسەرکرا.
ژمارەیەک زیندانی سیاسی لە زیندانی کەرەج ١٩ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە
دادگای شۆڕشی شاری ئەهواز دوو هوڵاتی عەرەبی بەناوەکانی سەید مستەفا موسەوی وجاسم چعب بە۳ساڵ ونیو و۱۵ساڵ زیندان مەحکووم کردووە.
۵٤ڕۆژ بێ ئاگابوون لەچارەنووسی ڕامین حسێن پەنایی، گیان ئەم زیندانییە کوردە لەژێر مەترسیدایە.
مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ‘ڕەجایی-شار’ی شاری کەرەج بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە ئەشکەنجەو هەڵسوکەوتی نامرۆیانەی بەڕێوەبەرانی زیندانەکە, ئەمڕۆ پێدەنێتە ٢٦-ەمین ڕۆژییەوەو بەرپرسانی uێرانیش گوێیان لێ خەواندووە.
چوار کەس لە زیندانیانی باوەڕمەند و سیاسی کورد کە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شاری شنۆ و ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، دۆسیێەی جیاوازیان لە لایەن سیستمی دادوەریەوە بۆ دەرچوە و بە ۱٨ساڵ زیندان سزا دراون.
۳۰ گەلاوێژی ۱۳۹٦ لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش دەکەنە سەر هۆتێلێک لەو شارەدا و کچە کوردێک کە لە هاوڵاتی شاری “سنە” بوە بەناوی “سارا ڕۆستەمی ” تەمەن ۲٨ سالان دەستبەسەر کرا.
دوابەدوای مانگرتن لەخواردنی بەکۆمەڵی گرووپێک لەزیندانیانی ڕەجایی شاری کەرەج ،ڕێخراوی لێبوردەی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە زیندانیانی سیاسی لە ژوورە تاکەکەسییەکان ڕادەگیردرێن کەشوێنەکەیان پڕوکێنەرە.
دەسبەسەری ۳هاوڵاتی کورد لەشاری تیکاب.
مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ‘ڕەجایی-شار’ی شاری کەرەج بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە ئەشکەنجەو هەڵسوکەوتی نامرۆیانەی بەڕێوەبەرانی زیندانەکە, ئەمڕۆ پێدەنێتە ٢٦-ەمین ڕۆژییەوەو بەرپرسانی uێرانیش گوێیان لێ خەواندووە.
پاش تێپەڕینی پترلە دوو مانگ لەدەسبەسەری ڕامین حسێن پەنایی وپاش بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی ،دامەزراوە ئەمنییەتی وچەکدارەکان تابەئێستە، لەدانەوەی هەرچەشنە وڵامێکی ڕوون لەمەڕچارەنووسی ئەم چالاکە سیاسییە خۆدەبوێرن.
ڕۆژی هەینی ۳ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی ،لێبۆردەیی نێودەوڵەتی لەبەیانییەیەکدکەبڵاوی کردۆتەوە، لەمەڕ دۆخی تەندرووستی زیندانی سیاسی کورد لەزیندانی شاری خۆی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هۆشداری دا.
دۆخی محەممەد عەلی تاهری ناڕوونە وسزای نوێ بۆ ناوبراو دەرچوە بەڵام تا ئێستا سزاکەی پێ ڕانەگەیاندراوە.
ئاسیمە جەهانگیر، بەرپرسی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، بە ڕاگەیێندراوێک نیگەرانی خۆی لەمەڕ باروودۆخی ئەو گیراوانەی کە بۆ ناڕەزایەتی لە بەرامبەر گواستنەوەی زۆرەملێ بۆ بەشی یەکجار ئەمنی دەربری.
لەئەحواز وماهشەهر دوو گۆڕی بەکۆمەڵی زیندانیانی زیندانیانی سیاسی زیندانی کارونی ئەحوازی وزیندانیانی سیاسی کوژراوی زیندانی ناوا لە بەندەری ماهشەهر کەلە هاوینی ۶۷ بەفەرمانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرابوون دۆزرایەوە.
کۆڵبەران و کرێکاران
چوارشەمە ۱۱ی گەلاوێژ۱۳۹٦ هێزەکانی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بەبێ ئاگادارکردنەوە سێڕە لە ماشێنی تایبەتی حەبیب موحبی دەگرن و بە توندی بریندار دەکرێت .
شەوی ۱۳ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کۆڵبەرێکی تری کورد بە ناوی “فەرهـــــــــاد زەردی” ۲٦ ساڵەیان کوشت.
پاکەوانانی شاری پیشەیی ســــــــــنە نیزیکەی ۳مانگە کە مووچەیان پێنەدراوە. پێنەدانی مووچەی پاکەوانان لە شارە پیشەییەکانی ژمارە ۱ و ۲ لەکاتێکدایە کە ئەو کرێکارانە مووچەی مانگانەیان ٤٨۰ هەزار تمەنە.
۱۶ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاوی کاسباکارێکی دیکەی کورد بەناونیشانی ” محەممەد باقر قەیتوولی”بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا.
دەسبەسەرکردنی ۲۰کۆڵبەر لەسەردەشت وناساندنیان بەدادگای شۆڕش.
کوژران وبریندار بوونی دوو کۆڵبەر لەسنووری شنۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ی گەلاوێژی۱۳۹۶ی هەتاوی کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بەناونیشانی”عیزەددین خالدی” لەسنووری شاری شنۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وهەرێمی کوردستان بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران کووژرا.
ڕۆژی شەمە ۲۱ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ی هەتاوی لە لایەن پلەدارێکی هێزی ئیتنزامییەوە ۱۰ کۆڵبەر دەستبەسەر دەکرێن.
هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەرسنووری هەورامان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان شەوی ۲۶ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاوی لەبۆسەیەکدا کەبۆ کۆڵبەران،وکاسبکاران نابوویانەوە دەستیان بەسەر ۳۰بارهەڵگر ی کۆڵبەران وبارەکانیاندا گرت.
کانگای زێڕی “زەڕشۆران” وەکوو گەورەترین یەکەی کانگایی زێڕ لەئێران ولەشاری تیکاب لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکی دەکات،لەسەرتای پووشپەڕەوە داخراوە وتەوای ۱۲۰ کرێکارێ بە۵مانگ مووچەی پاشەکەوتەوە هەنوکە بێکارن.
۲۹ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی گەنج بەناوی وەحید دەولەتخواە جنکانلوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەسنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا.
۲ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی کاسبکارێک بەناونیشانی “نەژاد محەممەدی” خەڵکی ئاوایی کێلە سەربەشاری بانە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەگرانی بینداربوو.
پێنجشەممە ۲ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی بەهۆی گوشار وتەنگەژەی زۆری هێزە ئەمنی وچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وئاستەنگی نانەوەی لە کار وهەوڵی خەڵک بۆبژێوی ژیان لەشاری مەریوان دەسفرۆشێکی کورد ئاگرلەکەلووپەلەکەی خۆیی بەردا.
بەتێپەڕینی پترلە۲مانگ لەدۆخی کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی”خالق خاڵە) خەڵکی شاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان تەموومژاوی و نادیارە.
هێزە ئینتزامییەکان لەناوچەی سنووری مەریوان و ورمێ کۆمەڵێک کۆڵبەریان دایە بەر دەسڕێژ
ڕێکەوتی ٤ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی کۆمەڵێک لەکۆڵبەران وچالاکانی بازارچە سنوورییەکانی پیرانشار لەناڕەزایی دژبە داخستنی ناوچەی سنووری “پیرانشار” له ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان دایە بەستنی ڕێگەی تەمەرچین ــ پیرانشار.
خۆکووژی و کوشتن
ژنێکی کورد بە ناوی “سومەیە وەیسی” ۲۰ ساڵان ،خەڵکی گوندی “گدمیران سەری ” سەر بە شاری دێولان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هاووژین و خەسوو و خۆشکی هاوسەرەکەیەوە کوژرا.
سێشەممە ۱۷ی گەلاوێژس ساڵی۱۳۹۶ی هەتاوی گەنجێکی ۳۳ ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەڕێی پەتخستن بۆخۆی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم خۆکوژییە لەگەڕەکی حاجی ئاوای شاری سەقز لەحاڵەتی هەڵواسراوەوە دۆزراوەتەوە.
سێ شەممە ۳۱ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاوی پیاوێکی بەساڵاچوو(۸۲ساڵ) خەڵکی گوندی شمشێر سەربەشاری پاوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەچەکی کڵاشینکۆڤکۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا.
تەحسین دیار تەمەن ۳۱ساڵ وخەڵکی باشووری کوردستان ودانیشتووی وڵاتی ئەڵمانیا کاژێر 2:00ـی رۆژی هەینی رابردووکە دەکاتە 18.8.2017 لەگەڵ سێ گەنجی عەرەبی سووریا کە دواتر دەبنە 4 کەس بەشەڕ دێن و لە ئەنجامدا دیار دەکوژرێت.
لە شارەدێی قەرەتەپە لە باشووری کوردستان، تەرمی ژنێک بە کوژراویی لەناو خانوویەکی تەواونەکراودا دۆزراوەتەوە و پۆلیس-یش دەڵێت: بە بلۆک کوژراوە و شوێنەواری چەقۆ-ش بە جەستەیەوە دیارە
ڕێکەوتی ۷ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی ۲کچی مێرمنداڵیی تەمەن ۱۵ساڵ لەشاری مەلەکشای پارێزگای ئیلام دەستیان دایە خۆکوژی.
سێ شەممە ۷ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لە گەڕەکی “تەلانی ۱”ی کولتەپەی شاری بۆکان، ژنێک بە هەڵواسراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دیتراوەتەوە. ئەو ژنە نێوی “نیگار”ە.
نارەزایەتی مەدەنی، گووشار بۆ خەلک و نادادپەروەری
پاش تەقەی کەسانێکی نەناسراو وکوژران وبرینداربوونی دوو کەس لەشاری شنۆ، کەشی ئەم شارە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەگرانی ئەمنییەتی کراوە.
ڕێگری وکێشەنانەوە بۆکچانی پاسکێل سوار لەمەریوان ودەسبەسەردا گرتنی پاسکێلەکانیان
سەرەڕای هەبوونی ماتەوزە (پتانسیل)ی هەرەزۆری شاری بۆکان بۆبەرهەمهێنانی قاقەز،سەرچاوەکانی ئەم دەڤەرە خاوفرۆشی دەکرێت.
مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادگەریی پێی نایە ڕۆژی چوارەمەوە.
داخرانی پترلە 70 لەسەدی یەکەکانی بەرهەمهێنانی شارۆچکەی پیشەیی بیجاڕ.
دوای هێرش بۆ سەر یارسانییەکان، ئەمجارە مەزارگەی مەسیحیانی کرماشان داخرا.
هەینی ۲۰ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ی هەتاوی لە شاری مەریوان، ئاگر لە بینای ناوەندی ڤەژین بەردرا.
ناڕەزایی دەربڕین بەگەڵاڵەی گواستنەوەی ئاوی دزفول تێهەڵچوونی لێکەوتەوە.
ئازار وئەشکەنجەی کاسبکارانی سنووری”هەورامان” لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
لە ساڵی تازەی خوێندن ــ ۱۳۹٦ ــ ۱۳۹۷ ی هەتاوی لە شارستانی بیجاڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، زیاتر لە ٤۰ قوتابی کچ بە هۆی هەژاری و نەبونی ئیمکاناتی پێویست خەریکن وانە و قوتابخانە جێدێڵن و خۆیان بۆ ساڵی نوێ ناونوس ناکەنەوە.
لە بێکاری تا دەستبەکار کردنی نەخۆشخانەی تەئمین ئیجتماعی شارستانی سەقز لە سەفەری وەزیری تەعاون ، کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی.
ناڕەزایی گەل و نوێنەرانی مەجلسی ئێران لە دژی هەناردەکردنی ئاوی چەمی “زەڕینە ” بۆ “تەورێز “.
شاری مەلەکشاهی ئیلام بەحەشیمەتێکی نێزیک بە ۵۰ هەزار کەسی سەرەڕای هەبوونی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی ئاوی، لەگەڵ قەیران وکێشەی ئاوی خواردنەوە دەستەویەخەیە.
وەلی الڵە ڕۆستەمی هەڵبژێردراوی شۆرای شاری خوڕەم ئاوا وکەسی یەکەم ئەم شۆرایە کەبەپێی ڕێساکان دەبێ سەرۆکی شۆرای شاری خوڕم ئاوا بێ لابرا و و کەسی گرێدراوی ئیتلاعات بەجێی ئەو دانرا.
سێشەمە ۷ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی ۲ هاووڵاتی کورد لە نێوان ڕێگەی سەرەکی جوانڕۆ ــ ڕەوانسەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەکرێنە ئامانجی دەسڕێژی هێزەئەمنییەتیەکان و بە توندی بریندار دەبن . موحەممەد مەهدەوی و زمناکۆ مەهدەوی ۱۰ ساڵ تەمەن لەو روداوەدا ئامانج گیراون.
۸ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی خەڵکی شاری سنە لەناڕەزایەتی بەرانبەر بەکوشتنی بەئەنقەستی “موسلیح حسێنی” ولەژێر داواکاری ئەنجوومەنی پیشەیی کرێکاران و وەستاکارانی بیناسازی شاری مەریوان وسەوڵئاوا لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم شارەوانی گردبوونەوەیان ئەنجام دا/
نارەزایەتی کرێکاری و کار
بانگهێشتی ۴۰ کرێکاری نەیشەکەری حەوت تەپە بۆدادگای شاری شووش.
کارگەی بەرهەم هێنەری (کابل توان غرب کرماشان) کە ڕۆژانە پتر لە ۲تەن مس بەرهەم دەهێنا، داخرا . لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە ڕۆژانە ٤۲ کەس ڕاستەوخۆ و ۱۰۰ کەسی دیکە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لەو کارگەیەدا کاریان دەکرد.
تۆپباران و مین
ئێران تۆپبارانى ناوچه سنووریهکانى ههڵهبجه دهکات
ڕۆژی چوارشەممە ۱٨ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ی هەتاوی، تەقینەوەی مینی بەجێماو لەشەڕی ٨ساڵەی نێوان عێراق ـ ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان “لوقمـــــــــان حەکیمی” ٤٦ساڵە ی کردە قوربانی.
بەهۆی هیرشی تۆپخانەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ۲ کەس بوونە قوربانی
ژینگە
ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو داربەڕووەکانی شاری”چگنی”لوڕستانی گرتەوە وتائێستە بەهۆی کەمبوونی کەرەستەی ئاگر کوژێنەوە وهێزی مرۆیی وتیمی ئاگر کوژێنەوە، کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە زۆر بە هێوری دەچێتە پێشەوە.
بەردەوامی سوتانی دارستان ولەوەڕگەکانی”گێڵانغەرب” لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ولەناوچوونی ژینگە.سوپای تورکیا هاوشان وهاوسانی سپای پاسدارانی ئێران،دارستانەکانی شرناخی ئاگر تێبەردا.
ئاگر تێبەردان دارستانەکانی زاگرۆس(گێڵان غەرب) بەرداوەمە.
ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکانی زنجیرە چیایی شاهۆ بەر دەوامە.
۱۷ گەلاوێژی ۱۳۹٦ هەتاوی تانکرێکی نەفتهەڵگر لە ڕێگای سنە – مەریوان ورگێڕا کە ئەم ڕووداوە زەرەری گیانی نەبوە بەڵام نەفتی ئەم تانکرە بوە بە هۆی زەرەر و زیان بۆ سرووشتی ئەو شوێنە .
سپای پاسداران بە بیانوی مانۆڕی نزامییەوە تا کاتژمێر ۳ی ئێوارە هەڵمەتی ئاگرکوژانەوەی شاهۆی ڕاگرت.
ئاگر لە سێ گوندی هەورامان کەتووەتەوە و کۆنترۆڵ نەکراوە.
۲۲ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ی هەتاوی جارێکیتر ئاگر بەردراوەتە جەستەی دار و دەوەنەکانی شاهـــــــــــــۆ و دەروبەری .
وردیلەکان(تەپ وتۆز وخاک وخۆڵ)بەدەیان کەس لەشارۆمەندانی سیستان وبەلوچستانی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد.
١٨ ناوچەی دەرسیم لە ئاگردا دەسووتێن.
سووتاندنی دارستانەکان لەلایەن دەوڵەتانی ئێران و تورکیاوە لە ئەڵمانیا شەرمەزارکرا.
۳۱ ی گەلاوێژ ۱۳۹٦ لە دەڤەری گوندی “سەردەرە ” سەر بە شاری پاوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جارێکیتر ئاگر لە دارستان و لەوەڕگەکانی بەر درا. ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر لەو ناوچە دوێنێ ئاگرکە کۆنتڕۆڵ کرابو بەڵام دیسان ئاگرکە هەڵگرساوەتەوە.
ڕۆژی دووشەممە ۶ی خەرمانانی۱۳۹۶ی هەتاوی دارستان ولێرەوارەکانی بەرزاییەکانی شاری ڕوانسەر لەپارێزگای کرماشان لەئاگردا سوتان. پاش ئاگرکەوتنەوە لەدەوروبەری چیاکانی”خوڕەم ئاوای سەرەوە” سەربە شاری ڕوانسەر وگرنگی پێنەدانی بەڕێوەبەرانی حکومەتی بەشێکی زۆری لەناو چوو.
باکووری کوردستان و تورکیا
دەسبەسەری ۲۱۳ کورد لە باکووری کوردستان لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە.
مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادوەریی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی پێی نایە ڕۆژی سێیەمەوە.
تورکیا دیوارێکی دیکە لە سنوورەکانی ڕاجۆ دروست دەکات.
ئۆردۆغان بە ئاشکرا هەڕەشە لە باشور و ڕۆژاوای کوردستان دەکات.
سوپای تورکیا ژنێکی ٥٣ساڵی زیندانی کرد.
حکومەتی تورکیا دیوارێکی بەرین لە نێوان باکور و ڕۆژهەڵات لێدەدات
پارێزەرەکانی ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتنی جارێکی دیکە سەردانی دادگای بورسایان کرد.
ژنی زیندانیی سیاسیی لە زیندانی ژنانی تارسووسی تورکیا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ مانگرتن لە خواردنیان ڕاگەیاند.
پولیسی تورکیا بەهێرش کردنەسەر ماڵێک لەشاری ئادانا کە محەممەد ئەسلان هاوسەرۆکی گشتی د.ب.پ بەشێوەی میوان لەوێ بوو دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆئیدارەی پولیس.
هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە چوار شاری ئەدەنە، مەرسین، چەولیک لە باکووری کوردستان، هەروەها لە ئانتالیا دەیان هاوڵاتیان دەستبەسەر کردوە.
پەرلەمانتارێکی شاری ئێلیحی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، لەبەردەم ئاسەوارە مێژووییەکانی حەسکیف خۆی زنجیرکرد، بە مەبەستی ناڕەزایی پیشاندان لە بەرامبەر ڕووخاندن و خراپکردنی ئەو ئاسەوارانەوە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە.
هێزەکانی پۆلیسی تورکیا گەڕەکەکانی عەلی-پاشا و لالەبەی سووری ئامەدیان گەمارۆداوەو ئەو ماڵانەی بڕیاری ڕوخاندیان لەسەرە بە زۆرەملی بە هاوڵاتیان چۆڵیان دەکەن.
هەینی ۲۵ی ئاوگۆستی ۲۰۱۷ی هەتاوی ،حکوومەتی تورکیا دوو ڕۆژنامەی بەناوەکانی ” ئینتەڕنێتی سوژن وڕۆژەڤ مێدیا ” و هەواڵگری ” دی هابار”ی لەباکووری کوردستان بەبێ هیچ هۆکارێک داخست.
محەمەد میرزا سۆیلەمەز، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، لە مێرسینی باکووری کوردستان، کە لە ڕۆژی ١٢ی ئابدا دەستگیرکرابوو، لەلایەن دادگای حکومەتی تورکیا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکرا .
پاش ئەوەی حەسکیف بە دینامەیت (تی ئێن تی) تەقێندرایەوە، ئەمڕۆ حکومەتی تورکیا بلدۆزەرەکانی بردووەتە ئەو شوێنە و خەریکە شوێنەوارە مێژووەکانی حەسکیف دەڕوخێنێت.
، شۆفیرێکی بووسی کورد لە باکووری کوردستان بەناونیشانی”مەحموود قەهرەمان”بەهۆی لەبەر کردنی تی شێرتێ کەلێی نووسرابوو “کوردستان” دەسبەسەر کراوە.
لێژنەی دادوەری دادگایەک لەواشنگتۆن دژبە ۱۹کەس لەپاسەوانانی ئەردوغان و دیکەی تورکەکانی دانیشتووی ئەمریکا داوای سزای کردووە.
کۆمیساریای بەرزی پەنابەران لە تورکییە : 36هەزار دۆسییەی پەنابەر لە چاوەڕووانی و سەرگەردانیدایە.
رۆژئاوایی کوردستان
سوپای تورک کانتۆنی شەهبای رۆژئاوایی کوردستان تۆپباران دەکات.
سوپای تورکیا فشارەکانی بۆسەر هاوڵاتیانی گوندەکانی عەفرین زیاتر کردووە.
هێزەکانی پاراستنی رۆژئاوا، ۳۰۰ هاوڵاتی دیکەیان لە ڕەقە ڕزگارکرد.
سوپای تورکیا لە هێرشێک دا ناوەندی شاری عەفرینی بە هاوەن تۆپباران کرد، لانیکەم سێ هاوەن بەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوتووە و زیانی قورسی پێگەیاندنوون.
نوێنەرى تایبەتى نەتەوە یەکگرتووەکان، ستیڤان دیمۆستۆرا نوێنەرى تایبەتى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەری کێشەکانی سوریا داوای کردووە “کورد لە سوریا مافى ڤیتۆى هەبێت بۆ ئەوەى دەوڵەتى ناوەندیى سوریا نەتوانێت گوشار بخاتە سەر کورد، یان مافەکانى پێشێل بکات”.
لە کۆتایی دا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە گەلی رۆژهەلاتی کوردستان دەخوازێ، کە بۆ گرتن و وەدیهێنانی مافەکانیان پێداگرانە بەردەوام بن و ناعەدالەتی و هەڵاواردنی کۆماری ئیسلامی ئێران بە جیهانیان بناسێنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان