بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی فورات نیووز، لێژنەی دادوەری دادگایەک لەواشنگتۆن دژبە ۱۹کەس لەپاسەوانانی ئەردوغان و دیکەی تورکەکانی دانیشتووی ئەمریکا داوای سزای کردووە.
ئەم بڕیارە بەرانبەر بە هێرشی پاسەوانانی تایبەتی ئەردوغان دژبە ڕێپێوانی ئاشتیخوازانە ومەدەنیانەی کوردەکان لەواشنگتۆن هاتە ئاراوە.
لەسەفەری مانگی مەی ساڵی ڕابردووی ئەردوغان بۆ واشنگتۆن ،پاسەوانانی تایبەتی ئەردوغان وکۆمەڵێکی دیکە لەکەسانی ڕەگەز پەرست هێرشیان بردە سەر ناڕەزایی دەربڕینی کوردان لەشوێنی چاوپێکەوتنی ئەردوغان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکایی وبەگرانی دایاننە بەر لێدان وسوکایەتی.
لەو بڕیارە درچووی کە لەلایەن لێژنەی دادوەری دادگای واشنگتۆنەوە دیارکراوە، ناونیشانی ۱۹کەس بەرچاو دەکەوێ کە۱۵ کەس لەوانە، پاسەوانانی تایبەتی ئەردوغانن.گەر بێتوو تاوانی ئەوان لەلایەن دادگاوە بسەلمێنرێ، ئەگەری ئەوە هەیە ۱۵ ساڵ زیندانیان بۆ دەردەچێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان