نوێنەرى تایبەتى نەتەوە یەکگرتووەکان : “پێویستە لە سوریادا کورد مافی ڤیتۆی هەبێت”.

 بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، “ستیڤان دیمۆستۆرا نوێنەرى تایبەتى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەری کێشەکانی سوریا داوای کردووە “کورد لە سوریا مافى ڤیتۆى هەبێت بۆ ئەوەى دەوڵەتى ناوەندیى سوریا نەتوانێت گوشار بخاتە سەر کورد، یان مافەکانى پێشێل بکات”.
ستیڤان دیمستورا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسى هەواڵى ئاکیى ئیتالی ڕایگەیاندوە “پێشنیازى بۆ ئەو وڵاتانە کردووە کە لە جنێڤدا پەیوەندیدارن بە کێشەى سوریاوە، ئەگەر سیستەمی داهاتووى سوریا ناوەندى بێت ئەوا پێویستە کورد لەبەرامبەر ئەو بڕیارانەى حکومەتى ناوەندى کە لە دژى کورد دەریدەکات، مافى ڤیتۆى هەبێت”.
دیمۆستۆرا ئاماژەی بەوەشداوە “زۆربەى وڵاتانى پەیوەندیدار بە کێشەى سوریاوە سیستمى ناوەندى بۆ سوریا قبوڵ ناکەن، بەڵام لە ئەگەرى دروستبوونى سیستمى ناوەندى لە سوریادا پێویستە کورد مافى ڤیتۆى هەبێت تاوەکو حکومەتى ناوەندیى سوریا نەتوانێت گوشار لەسەرکورد دروست بکات و مافەکانى پێشێل نەکات”. پێشنیاری ئەو نوێنەرەی نەتەوەیەکگرتوەکان لەکاتێک دایە، کە رۆژئاوایی کوردستان سیستەمی خۆرێوەبەری خۆیی دامەزراندوە و هەردەم رووی لەگەشە کردن دایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان