بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،ڕێکەوتی ٤ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی کۆمەڵێک لەکۆڵبەران وچالاکانی بازارچە سنوورییەکانی پیرانشار لەناڕەزایی دژبە داخستنی ناوچەی سنووری “پیرانشار” له ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان دایە بەستنی ڕێگەی تەمەرچین ــ پیرانشار.
بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان، یەکێک لەگرنگترین داوای ناڕازیان، کردنەوەی ڕێڕەوی سنوورییە وپاش تێپەڕینی نێزیک بەدوو مانگ لەسەردانی تیمی چاودێرانی ووڵات لەچالاکییەکانی ڕێڕەوی سنووری پیرانشار وهەروەها لەدژکرده وە بەرانبەر بە باری زیادتر لەئاستی خۆی بەکۆڵی کۆڵبەران دەستی داوەتە داخستنی چالاکییەکانی ئەم ڕێڕەوە.
کۆڵبەرانی چالاک لەڕێڕەوی سنووری پیرانشار پاش داخستنی ئەم ڕێڕەوە چەنددین جار سەردانی بەرپرسان ونوێنەری پەڕلەمانی ئیسلامیان کردووە وبەرانبەر بەدرێژەی ئەم دۆخە ناڕەزاییان نیشان داوە بەڵام لەزۆربەی سەردانەکان لەگەڵ کەمتەرخەمی وگرنگی پێنەدانی بەرپرسان ڕووبەڕوو بوونەتەوە.
جێگەی باسە کە کۆبوونەوەیەک هەربۆئەم مەبەستە لەهۆڵی کۆبوونەوەکانی قایمقامەتی پیرانشار بەڕێوەچوو وبەپێی ئەو هەواڵانه ی گەیشتوون بڕیار درا تا بەرانبەر بە جێبەجێ کردنی خەریتەی نرخی هاوردەکان(تعرفە واردات)و هەروەها سەرلەنوێ کردنەوەی هەرچی خێراتری ڕێڕەوی سنووری لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگا وبه تایبەت بەرپرسانی سنووری شارەکە ڕاوێژ بکرێت وئەمە لەکاتێکدایە کە بەڕێوەبەرایەتی قایمقامەتی پیرانشار ڕۆژی پێنچ شەممە ۲ی خەرمانان کردنەوەی ڕێڕەوی پیرانشاری لەڕۆژی ٤ی خەرماناندا ڕاگەیاندبوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان