بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ۲ی خەرمانان 1396 هەتاوی گرووپێک لەکۆڵبەرانی ناوچەی سنووری “شلێر” لەناوبەری گوندەکانی “باریکەدەر وهەنجیران” کەوتنە نێو بۆسەی هێزە ئینتزامییەکانەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە ولەئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەم هێزانە کۆڵبەرێک بەناونیشانی” ئەمیر”خەڵکی شاری سەقز بەگرانی بریندار بووە وکەلووپەلی پترلە ۱۵کۆڵبەر دەستی بەسەردا گیراوە ولەخۆیان بردویانن.
لەلایەکی ترەوە دوانیوەڕۆی هەینی ۳ی خەرمانان لەسنووری هەشتیان سەربە ورمێ هێزە ئینتزامییەکان تەقەیان لەگرووپێک کۆڵبەر کرد کەلەئاکامدا کۆڵبەرێکی گەنجی۲۰ساڵ تەمەن بەناونیشانی “عەزیز ئەمین پوور”خەڵکی سەڵماس بەگرانی بریندار بوو کەبۆچارەسەری گوازراوەتەوە بۆنەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ.
بەپێی ئامارەکان تا کۆتایی جولای ۲۰۱۷ ٫سەرجەم ۱٤کۆڵبەر کوژراو و۲۹کۆڵبەریش بریندار بووە.
جێگەی باسە یەکێک لە پرسە زۆرگرنگەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەیە کەگەلی کورد بەسەربەخۆیی ئابووری نەگات وبەردەوام چاو لەدەستی ئەو دەسەڵاتە پاوانخوازە بێت ،هەربۆیە هەموو ڕێگەکانی قووتی ژیانی بەستووە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان