بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، محەمەد میرزا سۆیلەمەز، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، لە مێرسینی باکووری کوردستان، کە لە ڕۆژی ١٢ی ئابدا دەستگیرکرابوو، لەلایەن دادگای حکومەتی تورکیا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکرا .
بەپێی هەواڵی ناوەندی رۆژنیوز، هێزەکانی پۆلیسی تورکیا ڕۆژی ١٢ی ئاب لە شاری مێرسین ٢٣ کەسیان دەستگیرکرد، کە سۆیلەمەز، هاوسەرۆکی هەدەپەی مێرسینیش لە ناویاندا بوو.
شەوی ڕابردوو دانیشتنی دادگای ئەو ٢٣ کەسە بەڕێووەچوو، ٢٠ کەسیان ئازادکران، بەڵام سێ کەس بە ناوەکانی محەمەد میرزا سۆیلەمەز، هاوسەرۆکی هەدەپەی مێرسین، جەمیل ئوزگول و سەیرانی ئولومان، بەڕێوەبەرانی هەدەپە بڕیاری زیندانیکردنیان بۆ دەرکرا و ڕەوانەی زیندانی مێرسین کران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان