کاسبکارێکی(دەسفرۆش) مەریوانی کەلوپەلەکەی ئاگر تێبەردەدا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەوڕۆ پێنجشەممە ۲ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی بەهۆی گوشار وتەنگەژەی زۆری هێزە ئەمنی وچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وئاستەنگی نانەوەی لە کار وهەوڵی خەڵک بۆبژێوی ژیان لەشاری مەریوان دەسفرۆشێکی کورد ئاگرلەکەلووپەلەکەی بەردەدا ودەیسووتێنێ.

بەگوێرەی هەواڵەکە هێزەکانی سەربە (اماکن)ی شارەوانی بەمەبەستی ڕێگری لە کارو بەدەست هێنانی بژێو وقوتی ژیان بەڕۆژانە هێرش دەکاتە سەرکاسبکار ودەسفرۆشان وبەپەلامار وسوکایەتی ولێدانەوە ناوەستێ وتەنانەت کەلووپەلەکەشیان لێ زەوت ودەستی بەسەردا دەگرێت،هەرلەم پێوەندییەدا سەرلەبەیانی ئەوڕۆ هێرش دەکەنە سەر دەسفرۆشانی مەریوان لە بلواری ۲۳ی تیر وکاسبکارێکیان دایە بەرلێدان وسوکایەتی پێکردن (ناونیشانی ئەوکاسبکارە نادیارە) بۆیە ئەویش پاش لێدان دەیانهەوێ کەلووپەلەکەی لێ زەوت بکەن ،لەوپەڕی توڕەییدا وبەنیشانەی ناڕەزایی دەرربڕین بۆڕێگری لە زەوت کردنی ئاگر لەکەلووپەلەکەی بەردەدا ودەیان سووتێنێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان