دەسبەسەر کردنی کچێکی کورد لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ دوێنێ شەو ۳۰ گەلاوێژی ۱۳۹٦ لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش دەکەنە سەر هۆتێلێک لەو شارەدا و کچە کوردێک کە لە هاوڵاتی شاری “سنە” بوە بەناوی “سارا ڕۆستەمی ” تەمەن ۲۸ ساڵ دەستبەسەر دەکەن .
جێگای ئاماژەیە تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە وردەکاری ئەو دەستبەسەرییە نەزانراوە .
دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆر خۆسەرانە و بە بێ ئیزنی دادگا ئەنجام دەدرێت و هێزە لیباس شەخسییەکان بە هێزە ئەمنییەتیەکانی ئیتلاعات ناسراون و کاتی قۆڵبەستکردنی هاووڵاتییان هیچ زانیارێیک بە بنەماڵە و دەروبەر نادەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان