بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان, سەر لەبەیانی سێ شەممە ۳۱ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاوی پیاوێکی بەساڵاچوو(۸۲ساڵ) خەڵکی گوندی شمشێر سەربەشاری پاوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەچەکی کڵاشینکۆڤکۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکان لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ئەمە چەندەمین جۆری خۆکوژییە لەشاری پاوە. جێگەی باسە خۆکوژییەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هەموو سنوورەکانی بەزاندووە، لەمنداڵی ۸ بۆ ۹ ساڵەوە تا بەساڵاچووانی بان ۸۰ساڵیشی لەخۆگرتووە .
هەژاری وبێکاری ونەبوونی بژێوی ژیان بابەت گەلێکن کە بوونە هۆکاری خۆکووشتنەکان ، بەم شێوە مرۆڤەکان هەوڵ دەدەن، خۆیان لەدەست هەموو ناهاوسانی وچەرمەسەری وهەڵاواردنێک خۆڕزگار بکەن .
لەسەەتای ساڵی ۹٦ی هەتاوییەوە بە پێی ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ۳۰ کەس خۆکوژییان کردوە ۱٤ ژن و ۱٦پیاو
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان