خۆکوژی دوو شارۆمەندی خەڵکی “جوانڕۆ” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،ڕێکەوتی ۲۸ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاوی، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان داوەتە خۆکوژی وگیانیان لەدەستداوە.

” پەروانە عەزیمی ” و “ئەسعەد محەممەد مورادی” کە ناونیشانیان ده رکه وتووه، بەگوێرەی هەواڵەکە بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە لەڕێی پەت هەڵخستن دەستیان داوەتە خۆکوژی وگیانیان لەدەستداوە.

جێگەی باسە کەئاماری خۆکوژییەکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستە بریتی لە ۱۷ ژن و ۲۱ پیاو بووە وهەروەها شایەتی ئەوەین کەئامارەکان بە ڕۆژانەلەهەڵکشاندایە وکۆماری ئیسلامی ئێران هیچ چەشنە ڕێکارێکی چارەسەرساز وکارناسانەی لەم بوارەدا تاوتوێ نەکردووە وتەنانەت بۆخۆی هۆکاری سەرەکی ئەم چەشنە دیاردە وکارەساتانەیە چونکوو زۆرینەی کێشەبنەماڵەیی وکۆمەڵایەتییەکان بەهۆی بێکاری،هەژاری،تووشبوون بەمادە هۆشبەرەکان وپرسی ڕۆحی ودەروونی تاکی وکۆمەڵایەتییە کە لەوڵاتی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان بەزۆری بەرچاو دەکەوێت و لەکۆتاییدا دەبێتە هۆی خۆکوژی یان کوشتنی کەسەکان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: