هەواڵەکان

پێداگری خەڵکی پاوە پاشەکشەی بە هێرشی هێزە سەربازیەکانی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران هێنا

بە پێی ھەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئێتلاعاتی سپای ئێران لە پاوە ئەمرۆ ٢٩ی گەلاوێژ ١٣٩٦ دەستی بە سەر کەلوپەلی کۆلبەران و کاسبکاران داگرتوە لە ناۆچەکانی “تەتە”و “مل ھەندوو”
دوابەدوای هێرشی ئەو هێزە سەربازیانەی ئێران، خەڵکی ناوچەکە کۆلبەران و کاسبکاران بە ھاوکاری و یکگرتوویی توانیویانە کەلوپەلەکانیان لە ھێزەکانی سپای کۆماری ئیسلامی ئێران بستێنەوە. لەئاکام دا تێکهەڵچوون رووی داوە و ماشێنی سپا تێکشکاوە.
بەپێی بڕیاری کاربەدەستانی ئێران و لەسەرەوەی هەموویان بە پێی فەرمانی خامنەای رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، تەقەی راستەوخۆ لە کۆڵبەران دەکەن و تا ئێستا بەدیان کۆڵبەر بەعەمد کووژراون و گیانیان لێسەندراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

کۆبونەوەی نارەزایەتی چالاکانی مەدەنی شاری سنە دژ بە بڕیاری حکومت بۆ کردنەوەی هۆتێل و لە ناو بردنی سەیرانگای «کوچکە ڕەش»

سنە؛ دەستبەسەری و نادیاربوونی چارەنووسی هاوڵاتییەکی خۆپیشاندەر

٦چالاکی کورد سزای زیندانیان بۆ بڕایەوە