بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ ئەمڕۆ ۲۷ گەلاوێژی ۱۳۹٦ هەتاوی هێزەکانی سەر بە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش دەکەنە سەر خەڵکیگوندی “بانینار ” سەر بە بەشی (خانەشور[ئاشور]) واتە بەشی ناوەندی سەلاسی باوەجانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەبنە هۆی ئازاری گوندنشینانی ئەو دەڤەرە و لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە ؛ کە گوندنشینان لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارنەوە هەڕەشەیان لێکراوە کە نابێت ئاژەڵ و ماڵاتیات لەو دەڤەرەدا و بە تایبەت لە هەواری “هۆکانی” بلەوەڕێنن و ئەم هەڕەشانە بوە بە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ گەلی ئەو ناوچە .
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە نیزیکەی ٥۰بنەماڵە لەو گوندەدا ژیان ئەکەن و بە هۆی بێکاری و هەژاریەوە زۆربەیان ڕوویان کردوە لە کۆڵبەری . گوندی “بانینار” پاش هاتنە سەرکاری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستاش لە خزمەتگوزاری و تەندروستی و پێداویستییەکانی ئەمڕۆیی بێبەهرەن و تەنانەت ئاوی خواردنەوەی ستاندار و خاوێنیان بۆ خواردنەوە نیە و ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسان سەرەڕای چارەسەر نەکردن و هەوڵنەدان بۆ چارەسەری کێشەکان لەو گوندەدا بەڵکوو هێزەکانی سەر بە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیان کردوە بە سازکردنی ترس و دڵەڕاوکێ لە دڵی گەلدا .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان