بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کانگای زێڕی “زەڕشۆران” وەکوو گەورەترین یەکەی کانگایی زێڕ لەئێران ولەشاری تیکاب لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چالاکی دەکات،لەسەرتای پووشپەڕەوە داخراوە وتەوای ۱۲۰ کرێکارێ بە۵مانگ مووچەی پاشەکەوتەوە هەنوکە بێکارن.
بەپێی ووتەکانی کرێکارانی ئەم کانگایە :
ئەم یەکەی کانگاییە تەنیا هەلێکی کاری بوو کەلەبەردەستی خەڵکی ئەم ناوچەیەدا بوو،بەڵام بەکەمتەرخەمی بەڕێوەبەرایەتی هەنووکەیی ئەویش قەپات کرا ولەڕەشەممەی ساڵی ۹۵ پترلە۲۰۰ کرێکاری هەبوو،بەهۆکارگەلێک کەهێشتا دەرنەکەوتوون ،ڕێژەی ۸۳کرێکار بێ چارەنووس وبێ شێوەی هەڵواسراو ماونەتەوە. کانگای زێڕی “زێڕشۆران”خاوەنی ۵۳لەسەدی کرێکاری خۆجێی ناوچەکە و٤۰لەسەد لەدانیشتوانی گوندەکانی دەورووبەر پێک دەهاتن.
جێگەی باسە کە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ چەشنە دامەزراوە ویەکەیەکی سەربەخۆی بۆ پەسەند ناکرێ وخۆی بەدامەزراندنی ئەنجوومەنگەلی ئیسلامی کرێکاری،ماڵی کرێکار،بەسیجی کرێکاری لەهەوڵی پاسیڤ کردنی ڕێخراوەگەلی سەربەخۆیە.وچەلاکانی سەربەخۆی کرێکاری لەگەڵ هەڵسوکەوتی توندوتیژانە بە زیندانی کرانی درێژخایەن مەحکووم دەکرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان