درێژەی دەسبەسەری سەرەڕۆیانەی سپای پاسداران لەشاری” سەردەشت” لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە ۲٤ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاوی، “تەیموور خزرپوور” ۴۵ ساڵ تەمەن وکوڕی مستەفا کاتژمێر ۲ی دوانیوەڕۆ لەشەقامی هەڵەبچە لەشاری سەردەشت دەسبەسەرکرا.

بەگوێرەی لێدوانی شایەتحاڵەکان وسەرچاوە خۆجێییەکان، ماشێنێکی سپی بەجامی ڕەش ڕێگە بەڕۆیشتنی ناوبراو دەگرن وبەزۆرەملە سواری ماشێنی دەکەن.
پاش بەدواداچوون وسەردانی بنەماڵەکەی لەهەمبەر زانیاری لەسەر دۆخ وهۆکاری دەسبەسەریەکەی بۆئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی شاری سەردەشت، لەگەڵ وڵامنەدانەوەی ئەم دامەزراوە حکوومییە ڕووبەڕوو دەبنەوە ودەڵێن زانیاریمان لەسەری نییە وڕایان گەیاندووە کەئەگەر دەتانهەوێ لەچارەنووسی ئاگاداربن دەتوانن پرسیار لە براکەی”خزر خزرپوور” کەلەگەڵ حیزبە دژبەرەکانی ئێران لەدەرەوەی ووڵات چالاکی دەکات بکەن ئینجا لەچارەنووسی دەزانن.

جێگەی باسە کەتیموور خزرپوور خاوەنی پێشینەی سیاسییە وبۆماوەی دەمانگ لەگەڵ حیزبەکاندا چالاکی هەبووە وبەهۆی جەختی زۆری باوکی خۆی ڕادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران کردۆتەوە وبەڵێنی داوە کەلەگەڵ حیزبە کوردییەکان پێوەندی نەبێت.
“خزرخزرپوور” برای تەیموور یەکێک لەچالاکانی ناڕەزایەتییەکانی شارێ مەهاباد وڕووداوی هوتێل”تارا” بوو، کەپاش ئەوە ناچار بوو بنەماڵەکەی بەجێ بێڵێ وهەڵبێت بۆدەرەوەی ئێران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: