بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، ئەمڕۆ ۲٤ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ هەتاوی ،بەندکراوێکی کورد لە گرتوخانەی ورمێ لە سێدارە درا.
“خالید ئەمینی ” خەڵکی شاری مهاباد لە ڕۆژهەاتی کوردستان بە تۆمەتی کوشتنی دەستئەنقەز لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ڕاگیرابوو ، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سزای سێدارەدانی جێبەجێ کرا .
جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە لە ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژی ئەمساڵدا ۲ کەس بە ناوەکانی ” فەرهاد مۆسازادە” و” داودماڵدار ” بە تۆمەتی تاوانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ ئێعدام کران و هوات دوو برا بە ناوەکانی ” خالید و فەتاح ئەمینی ” بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای سێدارە ڕاگوێستی گرتوخانەی مهاباد کران کە سزای سێدارەی فەتاح ئەمینی لە گرتوخانەی مهاباد جێبەجێ کرا ، بەڵام خالید ڕەوانەی بەندیخانەی ورمێ کرا و پاش ۲۰ ڕۆژ سزاکەی جێبەجێ کرا و ناوبراو ئێعدام کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان