بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ۳ زیندانی کە ماوەی ٤۰ ڕۆژە لەلایەن ئیتلاعاتی شاری ورمـــێ، وە لێپرسینەوەیان لێدەکرێت، بۆ گرتووخانەی شاری شنـــــۆ، گوێسترانەوە.
“ئومێد سەیدە پوور” و “یۆسف سەیدە پوور” خەڵکی ئاوایی بێــــژەن ئاوا و “ئومێد عەبدوڵڵاهی” خەڵکی گووندی تاجەدین ئاوای شاری شنۆ، ئەو ۳کەسەن کە بە تاوانی پەیوەندییان بە پارتە کوردییەکان و پڕوپاگەندە لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، دەستبەسەر کرابوون، لەدوای ٤۰ ڕۆژ لە ڕاگیران لە ئیتلاعاتی شاری ورمێ، بۆ ژووری لێپرسینەوە لەشاری شنـــۆ گوێسترانەوە.
شایانی باسە کە “فەرعان سەیدە پوور”یش کە لەگەڵ ئەو ۳ کەسە لە ڕۆژی ۳۱ی جۆزەردانی ۱۳۹٦ی هەتاوی گیرابوو، لەپاش لێپرسینەوە ئازاد کرابوو.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا و بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی خۆجێیی، سەرەڕای گوێستنەوەی ناوبراوان بۆ گرتووخانەی شاری شنۆ هەتا ئێستاش لەلایەن لێپرسەرەوە لەجۆری تاوانەکەیان و هۆکاری دەستبەسەریان ئاگادار نەکراونەتەوە و هەروەها لەبەر ئەوەی کە دۆسیەکانیان لەدەستی ئیتلاعات دایە و هێشتا تەواو نەبووە، دادگا ناتوانێ بە دانانی بارمتە ئازادیان بکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان