بەهۆی هیرشی تۆپخانەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ۲ کەس بوونە قوربانی

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،هێرشی تۆپخانەکانی سپای پاسدارانی ئێران لەناوچەی “باڵەکایەتی” لەناوبەری شاری ڕانییە ــ چۆمان وکوێستانی قەندیل،بووە بەهۆی قوربانی بوونی۲ شارۆمەندی کورد وکەوتنەوەی خەساری گرانی ماڵی.

بەگوێرەی کوتەی هاوڵاییه تيكى ئەم ناوچەیە ،بەهۆی گرانی تۆپبارانی ناوچەکە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێرانەوە دوو کەس لە هاوڵاتیانی کورد بەناوەکانی “شێریوان مام شێخ” ۲۲ساڵە و” بێستان” ۱٤ ساڵە برینداربوون وبەگورجی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ناوبراو لەدرێژەدا ڕایگەیاند کەهێرش وپەلاماری تۆپخانەی سپای پاسداران بووە بەهۆی ئەوەی ۳۰ کەس لەبنەماڵەکانی ڕەشماڵ نشین.ئەوناوچەیە چۆڵ بکەن وپەنا ببەن بۆناوچەیەکی ئارامتر.

جێگەی بیرهێنانەوەیە کەتۆپبارانەکانی ئەم دواییانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەناوچەکانی باشوور وڕۆژهەڵاتی کوردستان ،بەدەر لەقوربانی کردنی خەڵک ،خەساری گرانی ماڵی بەگوندەکانی ئەم ناوچانە گەیاندووە وڕووبەرێکی بەرین لەدارستان ولەوەڕگەکان تووشی ئاگرکەوتنەوە هاتوون وخەساری ژینگەی مرۆیی وگیانلەبەری لێکەوتۆتەوە وهەروەها مانۆڕی چەکداری چەند ڕۆژێ ڕابردووی سپای پاسداران لەناوچەی شاهۆ لەناوبەری مەریوان ــ سنە وکامیاران ئاگرکەوتنەوەیەکی بەربڵاوی لێکەوتۆتەوە سەرەڕای هەوڵی بێ وچانی چالاکانی ژینگەپارێز وهاوڵاتیانی مەدەنی بۆکوژاندنەوەی ئاگرەکە،لەگەڵ ڕێگری هێزەکانی سپای پاسداران ڕووبەڕوو ببوونەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان