ژنێکی کورد بە ناوی “سومەیە وەیسی” ۲۰ ساڵان ،خەڵکی گوندی “گدمیران سەری ” سەر بە شاری دێولان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هاووژین و خەسوو و خۆشکی هاوسەرەکەیەوە کوژرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ ژنێکی کورد بە ناوی “سومەیە وەیسی” ۲۰ ساڵان ،خەڵکی گوندی “گدمیران سەری ” سەر بە شاری دێولان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هاووژین و خەسوو و خۆشکی هاوسەرەکەیەوە کوژرا.
ناوبراو منداڵێکی کوڕی ۱٥ مانگانی بە ناوی “سامیار” ی هەبوە ، ئەم کارەساتە لە ڕێکەوتی ۱٥ گەلاوێژ ۱۳۹٦ ، واتە ڕۆژی هەینی ڕابردوو بنەماڵی هاوسەری کوژراوەکە لە کاتژمێر نێوان ۱۱ بۆ ۲ پاش نیوەڕۆ سەرڕای لێدان و ئەشکەنجەی ناوبراو و پاش دڕاندنی جلوبەرگ و شێنوڕەش کردنەوەی لەشی لە کۆتایدا ئەم ژنە ۲۰ ساڵە دەبێتە قوربانی و دەکوژرێت .
جێگای ئاماژەییە کوشتنی ناوبراو لە پاش ئەشکنجە و ئازارێکی زۆر کە قوربانی داوای یارمەتی لە جەیران و دراوسێ دەکات و کەس بە هانایەوە ناچێت بە دەستی هاوسەر و خەسوو و خۆشکی هاوسەرەکەی هەڵدەواسرێت .
لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە کە هاوسەری قوربانی توش بوی مادە هۆشبەرەکان بوە و پێش لە کوشتنی “سومەیە ” چەند کەڕەت کێشەیان بۆ ساز بوە ، بەڵام “سومەیە ” بە هۆی هەبونی کۆرپەکەیەوە ئامادە نابێت ژیان هاوبەشی جێبهێڵێت .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان