ئەمڕۆ شەمە ۱٤ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ی هەتاوی ، ۲ بەندکراوی کورد تۆمەتبار بە بازرگانى بە مادەهۆشبەرەکان ئێعدام کران .
ڕۆژی پێشوو بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای ئێعدام لە بەشی ۱٤ و ۱٥ ی گرتوخانەی ناوەندی ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ژوری تاکەکەسی هەناردە دەکرێن و ئەمڕۆ لە سێدارە دراون .
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پێی ڕاپۆرتی khrn ناسنامەی ئەو دووکەسە ئێعدام کراوە بەم شێوەیە :
سەعید پورهورموزی خەڵکی شاری نەغەدە و حوسێن شاهینی خەڵکی گوندی “کوسی” سەربەشارستانی ورمێ .
ئەم دوو بەندکراوە لە ساڵی ۱۳۹۳ی هەتاویێەوە بە تۆمەت بازرگانی بە مادەی هۆشبەری (شیشە ) لە زیندان دەستبەسەر کرابوون .
بەوتەی سەرچاوەێیکی نزیک لە سەعید پورهورموزی ، ماوەێیک پێش دادستانی گشتی وڵات ، داخوازی بەزەیی و عەفوی ئەو بەندکراوە قەبووڵ کردبوو ، بەڵام کومەیسیونی عەفوی پارێزگا ئەو داخوازیەی وەرنەگرت وپشت گوێی خستبوو.
شایانی باسە ماوەێیک پێش و ڕۆژی چوارشەمە ٤ی گەلاوێژ یش ۲ بەندکراوی دیکە بە سزای مادەهۆشبه ره كان بە ناوی فەرهاد موسازادە(kmmk لە ڕاپۆرتێکدا فەرهاد موسازادەی وەک زیندانێیکی سیاسی بڵاو کوردەوە ) و “داوود ماڵدار “و زیندانێیکی دیکە تۆمەتبار بە قەتڵ بەناوی “فەتاح ئەمینی” لە زیندانی ناوەندی ورمێ ئێعدام کران .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان