مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادوەریی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی پێی نایە ڕۆژی سێیەمەوە

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادوەریی هەدەپە ڕۆژی ٢٥ی تەموز لە پارکی ئەکین جەرەنی ئامەد بە دروشمی “ناوەستین، دەوەستێنین، فاشیزم دەوەستێنین” دەستیپێکرد و پاش هەفتەیەک بەردەوامبوون لەوێ گوازرایەوە بۆ شاری ئەستەنبۆل.
ناوەندی رۆژنیوز لەم بارەوە دەنووسێت، دوێنێ و شەوی ڕابردوو لەلایەن ڕێکخروەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و هەروەها حزبە سیاسییەکان و کەسایەتییەکانی باکوری کوردستان و تورکیاوە سەردانی ئەو ١٢ پەرلەمانتارە مانگرتووەی هەدەپە کرا.
ئەو پارڵمانتارانەی هەدەپە کە بەشداری مانگرتنەکە دەبن، دەڵێن دادوەری لە هەموو شتێکی دیکە گرنگترە.
هەروەها قەرار وایە ، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ پەرلەمانتارانی هەدەپە لە پارکی یوگورتچووی ئەستەنبۆل کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەڕێوەببەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان