هاووڵاتێیکی کورد لە نزیکی سەقز بریندار دەکرێت و یەکیش لە پیرانشار کوژراوە

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، چوارشەمە ۱۱ی گەلاوێژ۱۳۹٦ هێزەکانی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەقز بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بەبێ ئاگادارکردنەوە سێڕە لە ماشێنی تایبەتی حەبیب موحبی دەگرن و بە توندی بریندار دەکرێت .
حەبیب موحبی لە هاووڵاتانی شارستانی مەریوانە کە لە نێوان سەقز ــ دوواوان دەکرێتەئامانجی تەقەی هێزی ئینتزامی و بریندار دەکرێت و لە لایەن خەڵکی ئەودەڤەرەوە هەناردەی نەخۆشخانەی شاری سەقز دەکرێت .
هاوکات لەو ڕووداوەدا ماشێنی تۆیوتای حەبیب موحبی لە گەڵ وەرگەڕاندا ئاگری تێبەر دەبێت و دەسوتێت .
لە لاێیکی تروە کۆڵبەرێک بەناوی جەلال بالان کوڕی موحەمەد لە هاووڵاتییانی گوندی حەجران سەربە پیرانشار لە دوای ٥ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی مهاباد گیانی لە دەست داوە .
شایانی باسە ، جەلال بالان لە ڕۆژی ۱۱ی گەلاوێژ لە لایەن هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامییەوە لە پیرانشار بریندار دەکرێت وهەناردەی نەخۆشخانەی مهاباد دەکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان