گیان لەدەستدانی ۲ زیندانی لەزیندانی “میاندواو”  لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،لەمانگی گەلاوێژی۱۳۹۶ ولەماوەی حەوتوویەکدا ۲ زیندانی ئاسایی بەندکراو لەبەندی دووی زیندانی میاندواو لەڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانی خۆیان لەدەست دا.

لەڕێکەوتەکانی دویەم وحەوتەمی گەلاوێژ دوو زیندانی بەناوەکانی”ڕەزا پوور ڕەمەزان”و” عادڵ نەقی زادە”  کەلەزیندانی میاندواو حوکمەکەیان تێپەڕ دەکرد لەکاتێکدا پێویستی خێرایان بەگواستنەوە بۆناوەندی دەرمانی دەرەوەی زیندان هەبوو،بەهۆی کەمتەرخەمی وپێڕانەگەیشتنی پزیشکی،لەنێو بەنەکانی زیندان گیانیان لەدەستدا.

جێگەی باسە کەدۆخی نالەباری زیندانیان وشوێنی ڕاگرتنیان لەسیستەمی زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆکاری ناڕەزایەتی بەربڵاو ومانگرتنی زیندانیای لێدەکەوێتەوە وکێشەی تەندرووستنی وپاک وخاوێنی  ونەبوونی کەلووپەلی ئاسایش وخۆشگوزەرانی زیندانەکان وبەتایبەتی لەزیندانی ژنان(نسوان) وپێڕانەگەیشتنی بەرپرسان بووە بەهۆی سەرهەڵدان وتەشەنی هەمە چەشنە نەخۆشییەک ،گوشاری دەروونی وهەندێ جاریش هۆکاری خۆکوژییەکان ومردن وگیان لەدەستدان لەناو زیندانەکاندا بووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان