بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، “چەنگیز قەدەم خێری” گیراوی سیاسی کوردی خەڵکی سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە چەندساڵ لەوەپێش بۆ گرتووخانەی “مەسجێدسولەیمان” لە پارێزگای خوزستان گوێستڕابۆوە، لە ڕۆژی ۲ی گەلاوێژی۱۳۹٦ی هەتاوێ، لەپاش بەڵێنی بەرپرسان بۆ جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی لەخواردن هێنـــــــــا.
“چەنگیز قەدەم خێـــری” لەدایکبووی ۱۳٦۷ی هەتاوییە کە ساڵی ۱۳۹۰ بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ پارتە کوردستانییەکان دەستبەسەرکرابوو و لەدوای ۲ساڵ ڕاگرتن لە گرتووخانەی شاری سنە بۆ بەندیخانەی “مەسجێدسولەیمان” لەخوارووی ئێران گوێسترایەوە.
دەبێ بوترێت کە وێڕای نەبوونی تەندرووستی گونجاو، شوێنی ڕاگرتنی لەژووری ئالوودە بووان بە مادەهۆشبەرەکان و ئەرێ کردنی پزیشکی گرتووخانە بۆ پێویستی نەشتەرگەری ئەو گیراوە سیاسییە، هەتا ئێستاش لە ڕێگری دەکرێت لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی و ناردنەدەرەوەی بە مەبەستی تیمار کردن و گواستنەوەی ژووری ڕاگیرانەکەی و ئەوەش لەکاتێکدایە کە بۆ پێدانی مۆڵەتی ۱۵ ڕۆژەی ناردنەدەرەوەی بۆ دەرەوەی زیندان لەلایەن دادگاوە داوای ۳۵۰ میلیۆن تمەن بارمتەی لێدەکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


