ئاگرکەوتنەوە لەدارستانەکانی “لوڕستان” لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو داربەڕووەکانی شاری”چگنی”لوڕستانی گرتەوە وتائێستە بەهۆی کەمبوونی کەرەستەی ئاگر کوژێنەوە وهێزی مرۆیی وتیمی ئاگر کوژێنەوە، کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە زۆر بە هێوری دەچێتە پێشەوە.

ئاگرکەوتنەوەی داربەڕووەکان کەدوێنێ دەستی پێکرد بە هەوڵ ولەخۆبردووی هێزی خەڵک کۆنتڕۆڵ کرا بەڵام بەهۆی دۆخی کەش وهەوا وگەرمای لەڕادەبەدەر ئاگرەکە سەرلەنوێ ئایسایەوە. بەرپرسێکی ناوچەیی لەشاری چکنی ڕایگەیاند :تائێستە تەنیا لەهێزی خەڵکی چگنی کەڵک وەرگیراوە و لەناوەندی پارێزگا ودیکەی شارەکانی ئەم پارێزگایە هیچ هێز و پێداویستییەک نەهاتووە ،هەروەها ڕایگەیاند کە ڕاپۆڕتێکی ڕێک وپێک لەڕێژەی خەسار ڕانەگەیاندراوە بەڵام بەهۆی بەربڵاوی وپانتای ئاگرەکە بێ گومان خەساری زۆری هەبووە.

جێگەی باسە کەهەرساڵ ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کورووستان توشی ئاگرکەوتەوەی بەئەنقەست دەبێت کەبەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان لەلایەن دەست وپێوەندییەکانی گرێدراوی کۆماری ئیسلامی ئێران ولەچوارچێوەی سیاسەتە دژە مرۆییەکانی حکوومەتەوە دێتە ئاراوە وهەروەها خەساری ماڵی وکاولکاری ئاقاڕی ژینگەی مرۆیی ودیکەی گیانلەبەرانی پێوەیە ،بۆوێنە ساڵی ڕابردوو لە۲۸ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ۵۰۰ هێکتار لەلەوەڕگە ودارستانەکانی گێڵانغەرب لەناوچوو وبەکوتەی سەرچاوە ناوخۆییەکان پترلە ۳۰ میلیارد قەران خەساری لێکەوتۆتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان