سەرلەبەیانی ئەمڕۆچوارشەمۆ ۱۱ گەلاوێژ ۱۳۹٦ی هەتاوی مورتزا ڕەحمانی لە زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە بە تۆمەتی ئەمنییەتی ئێعدام کرا
بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، ڕۆژی دووشەمە ۹ی گەلاوێژ مورتزا ڕەحمانی کە به مەبەستی جێبەجێکردنی ئێعدام بۆ ژوری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە هەناردە کرابوو ،سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ئیعدام کرا .
لە هەواڵەکەدا دەڵێت : مورتزا ڕەحمانی خەڵکی گوندی تیلەکۆ لە نزیک شاری کامێران سەربە پارێزگای سنەیە و لە کۆتایی ساڵی ۹۰دا لەلایەن هێزەئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەستبەسەر کراوە و لە ڕێبەندانی ساڵی ۹۲ دا بە تۆمەتی محاربە (دژی خودا ) لە ڕێگای ئەندامییەتی لەیەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان ، جارێک بە ئێعدام و بە بۆنەی کوشتنی دووکەسی پەیوەدیدار بە سپای پاسداران کە باوک و کوڕ بوون و بە دووجار تۆڵەکردنەوەی ئیعدام (قصاص) لە لایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سنە بەسەریدا سەپا بوو ، کە لە کۆی گشتیدا بە ۳ جار ئێعدام سزا درا بوو .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان