دەسبەسەری پەرلەمانتارێکی دیکەی”HDP”

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، “عایشێ ئاجار باشاران” نوێنەری شاری “ئەلیح”لەپارتی دیمۆکڕاتیکی گەلان(ه.د.پ) لەلایەن پولیسی تورکیاوە دەسبەسەر کرا وئەمە لەکاتێکدایە  کەدوو ڕۆژی بەرێ “سەعادەت بجریکی” نوێنەر وپەڕلەمانتاری دیکەی(HDP)ی شاری “ئەلیح” لەباکووری کوردستان دەسبەسەر کرابوو  بەڵام دواتر ئازاد کرا.

جێگەی باسە کەپاش کودتای  بێ ئاکام لەتورکیا ،زۆرترین گوشار وسەرکوت لەلایەن پولیس وهێزەکانی سەربە پارتی داد وگەشەپێدان”AKP”بە ڕێبەرایەتی ڕەجەب تەیب ئەردووغان دژ بە شارەوانییەکانی شارەکانی باکووری کوردستان ودۆسیە نانەوە بۆ هاوڵاتیان ونوێنەرانی کورد لەلایەن دادگای گرێدراوی ئاک پارتی هاتە ئاراوە  وهەربەو جۆرەی کە دەیبینین هەر ڕۆژ دەسبەسەری  بەربڵاوی نوێنەرانی  یاسایی خەڵکی باکووری کوردستان لەئارادایە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان