هەواڵەکان

سوپای تورکیا سنووری کۆبانی بەزاند

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ڕێکەوتی ۲۰۱۷/۷/۳۰ سوپای تورکیا بەکۆمەڵێک چەکدار وکەرەستەی شەڕەوە سنووری ڕۆژئاوای بەزاند وچووە ناو خاکی کانتۆنی”کۆبانی”یەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە کاتژمێر۲۱:۳۰ بەکاتی ئەوشوێنە،سوپای تورکیا بە کەرەستەی شەڕەوە چووەتە نێو گوندەکانی”سفتک وبوبن”لەهێڵی سنووری کانتۆنی کۆبانی وهاوڵاتیان لەپێوەندی تلەفوونی هەواڵی چالاکی وئۆپۆڕاسیۆنی بەربڵاوی ئەم هێزانە بۆچاندنی مین ولێدانی خەندەق لەدەورووبەری ئەم گوندانە ڕاگەیاندووە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە شەڕوانانی(ی.پ.گ)سوپای تورکیایان ئاگادار کردۆتەوە کەئەگەر بەزوورین کات ئەم ناوچەیە بەجێ نەهێڵن لەگڵ دژکردەوەی گرانی ئەواندا ڕووبەڕوو دەبنەوە.

جێگەی بیرهێنانەوەیە کەدوابەدوای هێرشە بەربڵاوەکانی چەندد ڕۆژی ڕابردووی سوپای تورکیا لەباشووری کوردستان،چوار هاوڵاتی مەدەنی کەدوو کەسیان لەیاریکەرانی فوتبۆڵی زاخۆ بوون بریندار بوون وهەروەها لەحەوتووی ڕابردوو فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا سێ جار کوێستانی “قەندیل، کوڕە ژارو  وزاپ”یان بۆردمان کردووە وخەساری گرانیان داوە لە لەوەڕگە وباخەکانی ئەم ناوچەیە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

درێژەی گرتنی ژینگەپارێزان/ دەسبەسەری دوو کەس و ناڕوونی چارەنووسی کەسێکی دیکە

حوکمی ئێعدامی زیندانییەکی سیاسی داشکا

پاش کوشتنی هاوسەر و دوو منداڵەکەی خۆی کوشت