کۆڵبەرێکی سەردەشتی لە دوای ۷۰ ڕۆژ بێسەرو شوێنی، ئەمڕۆ لە زیندان ئازادکرا

بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، ڕۆژ٨ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ی هەتاوی لە دوای ۷۰ ڕۆژ بێسەرو شوێنی کۆڵبەرێکی شاری سەردەشت بە ناوی ئەبوبەکر مەولانیا لە زیندان ئازاد کرا .

بە پێی ڕاپۆرتکە لە ڕۆژی ۲۷ی مانگی گوڵانی ۱۳۹٦ی هەتاوییدا لە دوای سەفەرێکی مەولانیا بۆ شاری ماکۆ بە مەبەستی سەردانی ماڵە خەزوری لە لایەن حفازەت ئیتلاعاتی شاری ماکۆوە قۆڵبەست دەکرێت هەناردەی زیندانی تایبەت بە حفازەت دەکرێت و دەخرێتە ژێر لێکوڵینەوە و لێدان و ئەشکەنجە دان .

سەرچاوەێیکی باوەڕپێکراو لە زاری ئەبوبەکرەوە پێی ڕاگەیاندین کە تاکە تۆمەتێک کە داویانەتە ئەستۆی هاریکاری کردنی بواری ماڵی برا هەڵاتوەکەی لە چنگی ئیتلاعات و نیشتەجێ لە وڵاتی تورکیا بوە .

لە دوای ئەو ماوە زۆرە و ئەشکەنجەدانەی ئەبوبکر مەولانیا و ساندنەوەی پاساپۆرتی سەفەری خۆی و خێزانەکەی و بێ ئەوەی تۆمەتێکی لەسەر ساغ بێتەوە ئەمڕۆ ئازاد کرا . شایانی باسە ئەبوبەک مەولانیا لە سەرەتای خەرمانانی ساڵی ۹٥ی هەتاوییدا جارێکی تریش لە لایەن ئیتلاعاتی شارستانی “خۆییە”وە دەستبەسەر کراو لە دوای ۱٨ ڕۆژ ئازاد کرابوو . ئەبوبەکر مەولانیا لە دایک بوی ساڵی ٦۷ی هەتاوی و دانیشتوی شاری سەردەشتە و بە کاری کۆڵبەرییەوە سەرقاڵ بوە و ساڵی ۹۲ی هەتاوی جارێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرابو کە بۆ ماوەی ٦ مانگ لە نەخۆشخانەێیکی باشوری کوردستاندا لە ژێر چاوەدێری پزشکیدا بوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان