“چەنگیز قەدەم خەیری”بەندکراوی سیاسی کورد لە(مسجد سلیمان )مانی لەخواردن گرد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی هەواڵی تۆڕی هەواڵگری هێرانا، زیندانی سیاسی کورد بەناونیشانی چەنگیز قەدەم خەیری ،بەندکراوی دوور خراوە بۆزیندانی (مسجدسلیمان)لەناڕەزایتی دژ بە ئاژاوەگێڕییەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لەئیزن پێنەدانی بۆ پشووی دەرمانی ودۆخی نالەباری خۆی لە زیندان لە ڕۆژی دووشەممە ۲ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن.

ئەم ڕووداوە لەکاتێکدا دێتە ئاراوە کەسەرەڕای ئەوەی پزیشکەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە ناوبراو پێویستە خێرای بەنەشتەرگەرییە ودۆخی نالەبارە، بەدەستێوەردانی وەزارەتی ئیتلاعات لەپێڕاگەیشتنی پزیشکی بێبەری ماوەتەوە. چەنگیز قەدەم خەیری لەدایکبووی ۱۳۶۷ ،کەساڵی ۱۳۹۰بەتۆمەتی ئەندامبوونی بۆماوەی ۶مانگ لەیەکێک لەحیزبە کوردییەکان دەسبەسەر وگوازرایەوە بۆزیندانی ناوەندی سنە ولەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر بابایی ٤۰ساڵ زیندانی تەعزیری بۆدیاری کرا ،کەپاش دووساڵ زیندانی کردنی گوازرایەوە بۆ زیندانی “مسجدسلیمان.

ناوبراو سەرەڕای دۆخی نالەباری وهەروەها تێپەڕبوونی ۵ساڵ بەسەر زیندانی کرانیدا ،هێشتا تیکەی تەقەمەنی لەجەستەیدا ماوەتەوە ولەبەندی زیندانێکدا کە لە شوێنێک لەژێرخانێکدایە ولەنێوان تووشبووانی مادە هۆشبەرەکان ولەدۆخێکی نەگونجاوی تەندرووستی لەنێوان ۲۰۰زیندانی دیکە ڕاگیراوە.

لەدرێژەی هەواڵەکەدا،هاتووە : ناوبراو کەزیندانییەکی سیاسی دوورخراوەی کوردە، لەکاتێکداکە لەهیچ چەشنە مادەیەکی کێشان کەڵک وەرناگرێ،لەبەندی تووشبووانی مادە هۆشبەرەکان کەبەکوتەی زیندانییەکان وەکوو”سیاچاڵ”ە ۸پلیکانە(قاندرمە) دەچێتە ژێر زەوییە ڕاگیراوە ولەگواستنەوەی ئەم زیندانییە بۆبەندی پاک لەسەر خواستی دامەزراوە ئەمنییەکان ڕێگری دەکرێت.

هێنانە ئارای سیاسەت وهەڵسوکەوتی دژی مافی مرۆڤی وپێشێلکاری ئاشکرای لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە جوگرافیای سیاسی ئێران شاراوە نییە، بەچەشنێکە بەردەوام شایەتی هەمە چەشنە نادادوەری وهەڵاواردنێکین.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستا