لە شارستانی کامێران، خۆکووشتن بەهۆکاری نادیار

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،  یەکشەممە ١ی گەلاوێژی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لە بەنداوی زێویەی کامێران پیاوێک خنکا.

“بێهرووز نەدیمی” کوڕی حەبیب ، خێزاندار و ۲٨ساڵان و خەڵکی شاری کامێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو پێش لە خنکانی بە تێلێفون بنەماڵەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە دەچم لەو بەنداوە خۆم دەخنکێنم.

زانراوە کە هەتا ئێستا چۆنێتی خنکان و هۆکاری خۆخنکاندنەکەی ئاشکرا نەبووە. شایانی باسە کە لەسەرەتای ساڵی نوێی هەتاوییەوە تا ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ۱۷ ژن و ۲۰ پیاو، خۆیان کوشتووە کە لەو نێوەدا ۵کچ تەمەنیان لە خوار ۱٨ساڵەوەیە.

کارناسان کێشە کۆمەڵایەتییەکان، بواری ئابووری، نەبوونی ماف و ئازادییە تاکەکەسییەکان و هەڵاواردنە یاساییەکان بەهۆکاری سەرەکی ئەو خۆکوشتنانە دەزانن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان