هەواڵەکان

خۆکوژی پیاوێکی۶۲ ساڵ خەکی شاری”سەقز” لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ڕێکەوتی دووی گەلاوێژی هەتاوی،پیاوێکی نزیک بە۶۲ ساڵان،خەڵکی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەنازناوی (ع.ت) لەڕێگەی پەت خۆهەڵخستنی خۆیەوە دەستی داوەتە خۆکوژی وگیانی لەدەست داوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە کەناوبراو دانیشتووی گەڕەکی “قەوخ” هەڵکەوتوو لەشارۆچکەی زانکۆ لەماڵەکەی دەستی داوەتە خۆکوژی وهێشتا هۆکارەکەی دەرنەکەوتووە وئەمە لەکاتێکدایە کەبەئامادە بوونی ئورژانس وپشتڕاستکردنەوەی مردنەکەی وبەپێی قۆناغی یاسایی تەرمەکەی لەلایەن هێزەکانی ئاگرکوژێنەوە گوازراوەتەوە بۆ ساردخانەی ئەو شارە.
جێگەی باسە کەدیاردەی خۆکوژی لەنێوان شارۆمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەشەدایە وزۆربەی هۆکارەکانی دەگڕێتەوە بۆ دۆخی کار وبژێوی ژیانی خەڵک وگوشاری ڕۆحی ودەروونی بەهۆی نەبوونی کار وخەسارە گرانە کۆمەڵایەتییەکان ولەم بوارەدا حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ هەوڵێکی بۆچارەسەری ئەم دۆخە نەداوە و ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ گوشارە ئابووری وکۆمەڵایەتی  هەڵدەکشێ وئاماری زۆری خۆکوژییەکان بۆخۆی بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر ئەم بانگەشەیە،کەبۆچی بەپێی ئامارەکان لەسەرەتای ساڵی۱۳۹۶وە تابەئێستە،۱۷ژن و۲۰پیاو دەستیان داوەتە خۆکوژی کەلەم نێوەندە ۵ کچی خوار۱۸ساڵ بوونیان هەیە و۲ژن ودوو پیاو لەڕێی خۆسوتاندنەوە گیانیان لەدەست داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

ئاوەڕۆی شار بزمارێک لە سەر تابووتی گۆلی ورمێ

دەسـبەسەری میلاد ساعیدپەنا لە ســـنە

چالاکێکی کرێکاری لە شاری سنە دەستبەسەر کرا