دوکەسی کۆکەرەوەی مین لەسەقز بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،ئەوڕۆ دووی گەلاوێژ ی ساڵی۱۳۹۶ی هەتاوی ،دوو کەس لە ئەندامانی ستافی خاوێنکەرەوەی گرووپی مین کۆکەرەوە ،بە ئاشکرانەکردنی ناونیشانیان لەڕەوتی چالاکییەکانیان لە بنکەی سەربازی چۆڵکراو کەمینی تێدا بوو لەگوندی “سەڵتەکەڵتوو”ی بەشی سەرشیوی سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەشی دەست وڕوومەتەوە بەگرانی خەساریان بەرکەوت وهەردوو کەسەکە لەنەخۆشخانی شاری سەقز لەبن چاوەدێری پزیشکی دان.
بەگوێرەی هەواڵەکە، خاوێنکردنەوەی بنکە سەربازییە چۆڵکراوەکانی پڕ لەمینی شاری سەقز لەساڵی۱۳۶۹ی هەتاوییەوە دەستی پێکردووە بەڵام هێشتێ حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران خۆی بە بەرپرسیاری خاوێنکردنەوەی ئەم مینانە نەزانیووە وهەموو ساڵێک ئاماری کوژراو وبریندارەکانی ڕوولە زیادبوونە ولەبەهاری ئەوساڵ بەهۆی تەقینەوەی مین لەگوندی “جەوشەن نێزیک پایەگای بەردەقاورمە”بوو بەهۆی پەڕینی پێی ڕاستی شارۆمەندێکی سەقزی.
جێگەی باسە کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وپارێزگای خوزستان پترلە ٤ملوێن هێکتر زەوی مین ڕێژکراوی هەیە وحکوومەتی کۆماری ئیسلامی تابەئێستە پڕۆگرامێکی تۆکمەی بۆ خاوێنکردنەوەی زەویە مین ڕێژکراوەکان بەدەستەوە نەبووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان