بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەڕەوتیدادگایی کردنی مامۆستای خەڵکی شاری سەقز بەناونیشانی”تاهیر قادرزادە” کەلەلایەن دادگای پێداچوونەەی ئەم شارەوە ۳ساڵ زیندانی بۆدیاری کرابوو،ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کورد لەشارەکانی سەقز و مەریوان بەنووسین چەندد بەیانییەیەکی لێک جیاواز خوازیاری لابردنی حوکم داسەپاو دژ بەو مامۆستا کوردە بوون.
جێگەی بیرهێنانەوەیە کەبەڕێز قادرزادە لەڕەشەممەی ساڵی۹۴ بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی دەسبەسەر وبە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو وبەرلەم حوکمە نوێیەلەدادگا ۳مانگ ویەک ڕۆژ زیندانی بۆ دیاری کرابوو بەتۆمەتی ئاژاوە نانەوە لەبیروزەینی گشتی وهەوڵ وڕێکخستنی گردبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایان.
لەبەشێک لەبەیانییەی ناوەندی پیشەیی مامۆستایاندا هاتووە کەقەیرانی هەنووکەیی پەروەردە وفێرکاری یەک لە مەترسیدارترین قەیرانەکانی کۆمەڵگای ئێمەیە وئاشکرایە کەئەم قەیرانە گرێی خواردووە لەگەڵ هەموو کەلێن وقوژبنی ژیانی کۆمەڵایەتی وکەلتووری ئێمەوە ولەم پێوەندەدا شایەتی هەوڵ وتێکۆشانی بەردەوام ودڵسۆزانەی مامۆستاگەلێکی وەکوو بەڕێز”تاهیر قادرزادە”ین، کەسەرەڕای کەمکردنەوەی بەشێک لەکێشەکانی هەنووکەی پەروەردە وفێرکاری ،بەجێی ڕێزلێنان لەوان لەگەڵ دۆسیە نانەوە وحوکمی قەزایی ڕووبەڕوو دەبینەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان