بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی هەواڵی تۆڕی هەواڵگری هێرانا،لە۲۶ی ڕەزبەری ۱۳۹۲ی هەتاوییەوە لەگوندی “نشکاش”ی سەربە شاری مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،مینی چێنراوی شەڕی ئێران وعێراق پێیدا دەتەقێتەوە و ئەو منداڵانەی لەوشوێنە بوو بریندار دەبن کەبرینی دوو لەو منداڵانە گران بوو.
“گەشین کەریمی”کچێکی منداڵی ۹ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی خشکاش هاوڕێ لەگەڵ ۶کەس لە هاوڕێکانی لەناوچەی تەواو ئاوەدان کەبەدەیان کیلۆمەتر لەگەڵ سنووری ئێران وعێراق دوورە،بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بەشێک لەئەندامی لەشی دەپەڕێت.سەرەڕای تێپەڕینی ٤ساڵ لەکاتی تەقینەوەی مینەکە بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆوەر گرتنی یارمەتی وپشتیوانی پێویست کەئەم کچە بگەڕێنێتەوە سەر دۆخی ئاسایی بێ ئەنجام ماوەتەوە.
ساڵی۹۲ لەوشوێنەی کەئەم کچە لەگەڵ هەڤاڵانی بەناوەکانی “ئاڵا ڕووبینا،مەتین ڕەخش بەهار،خەبات کەریمی،بێهنووش زیایی موقەدەم ،سینا دژئاهەنگ وزانا کەریمی”سەرقاڵی یاری بوون کەمینێکی نەدۆزراوە تەقییەوە وکەبوو بەهۆی پەڕینی مەچەکی پێی گەشین وخەساری گران لەچاوی منداڵێکی دی بەناوی ئاڵا وهەروەها منداڵەکانی دیکەیش خەساریان بەرکەوت بەڵام گرانی برینی ئەوان وەکوو ئەو دوو منداڵە نەبوو.
جێگەی بیرهێنانەوەیە کەمینە چێنراوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران وعێراق هەر ڕۆژە شارۆمەندانی کورد لەبەشە جیاجیاکانی کوردستان دەکاتە قوربانی وئەمە لەکاتێکدایە کەلەسەرەتای ساڵی۲۰۱۷وە تاکۆتایی مانگی ژووئێنی۲۰۱۷ بەهۆی تەقینەوەی مین وهاوەن ومادەی تەقەمەنی دیکە ۵ هاوڵاتی کورد کوژراون و۲۳کەسی دیکە بریندار بوون کەدوو کەس لەوانە منداڵە و بەپێی ئامارە بەردەستەکان نێزیک بە(۷۰٦۲۵۰) هێکتار لە زەوی وزاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، مین ڕێژ کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان