کەمپەینی نا بۆ “وێران‌کردنی سوور” ڕێخرا و دەستی‌بکار کرد

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی ماف مرۆڤی کوردستان,لە درێژەی وێران کردنی شاری مێژووی “سوور ئامێد” لە لایەن دەسەڵاتی تورکیاوە لە باکووری کوردستان گرووپێک بە ناو ” نا بۆ وێران کردنی سوور” ڕێکەوتوە بۆ وەستان و بەرگریکردنی لەم کاولکارییەی تورکیا .
دەسەڵاتی تورکیا لە ژێر ناوی سەردەمی و مۆدڕن کردنی “سوور” دەستی داوەتە وێران کردنی شۆینە مێژووییەکانی ئەو شارە و ئەو گەڕەکانە لە دوو ساڵی ڕابردوودا جێگای شەڕ و پێکدادانی نێوانی گەنجانی کورد و گەلی شارەکە و هێزە سەربازییەکانی تورکیا بوە و وێران کردنی ئەم شارە لە ڕووی دژاییەتی و هەستی تۆڵەستاندنی بەرپرسانی ئەنقەرەوە بوە .
ئەمڕۆ پلاتفۆڕمی ” نا بۆ وێرانی سوور” بە ڕێخستنی میتینگێکی هەواڵنێری لە شاری ئامێد ، دەستبەکار بوونی کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆی بۆ ڕاگرتنی وێرانی ئەو شارە ڕاگەیاند . ئەو کەمپەینە بە دروشمی ” سوور جیهانی هاوبەشی هەمومانە ” دەست بکار بوو.

جێگای ئاماژەییە کە “تەلعەت چتین‌کایا” وته بێژی ئەو پلاتفۆڕمە لە ژووری ئەندازیارانی شاری ئامێدا بۆ هەواڵنێران دئاخفی و گوتی : لە پەیوەندی لە مەڕ وێران کردنی شووێنە مێژووییەکانی شاری سوور لە لایەن دەسەڵاتی تورکیاوە لە گەڵ باڵوێزی شازدە وڵاتی جیهاندا لە مەڕ ئەم مژارە وتووێژ کراوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان