تاڵانی سەرچاوە ئاوییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆناوچەکانی ئێران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،وەزارەتی وزەی کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری داوە ئاوی بەنداوی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بگوازێتەوە بۆ شاری هەمەدان و ئەم گەڵاڵە لەبواری جێبەجێ کردندایە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ، ئۆپۆڕاسیۆنی جێبەجێ کردنی گواستنەوەی ئاوی ئەم بەنداوە دەستی پێکردووە وبەپێی کوتەکانی “بداغی”جێگری گەڵاڵە وگەشەپێدانی کۆمپانیای ئاوی ناوچەکانی هەمەدان بەنداوی ئازاد، کوردستان جێگرەوەیەکی گونجاوە بۆبەنداوی تالوار و۶۳ملوێن مەتری سێ جا ئاو لەم بەنداوەوە دەگوازرێتەوە بۆبەنداوی هەمەدان ولەدرێژەدا کوتی کەلە۱۳۸کیلۆمەتر هێڵی گواستنەوەی تالوار ۱۲۲ کیلۆمەتری جێبەجێ کراوە.
گەرچی بەپێی کوتەکانی محەممەدعەلی مورادی نوێنەری قوروە ودێولان لەمەڕ گواستنەوەی ئاوی بەنداوەکانی کوردستان،ناوبراو لە ڕێبەندانی ساڵی پار ڕایگەیاند کەپێویستە بگەینە ئاستی نێونجی ووڵات ٤۷لەسەدی زەوییە کشتووکاڵییە ئاوییەکان،بەڵام سەرەڕای سەرچاوەی تۆکمەی ئاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،،پارێزگای سنە لەڕوانگەی بەراوردی نێونجی زەوییە کشتووکاڵییە ئاویەکانەوە وبەکوتەی بەرپرسانی جیهادی کشتووکاڵی پاێزگای سن یەکەمین پارێزگای دێم کاری ووڵاتە ولەگەڵ نمرەی٤۷لەسەدی زەوی ئاوی مەودای زۆرە.

جێگەی باسە کەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسۆنگەی سەرچاوەی ئاوی زۆر دەوڵەمەندە وبەهۆی هەبوونی زەوی زۆر کشتووکاڵی و وەبەرهێنان ڕووبەرێکی گونجاوە بۆکشتووکاڵ،بەڵام حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسیاسەتی ئەمنییەتی وتاڵان ودزی سەرچاوەی ژێرخان(ژێر زەوی) هەژاری و بێکاری لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەی داوە و وبەچێ کردنی یەک لەدوای یەکی بەنداو لە بەردەم ڕەوەندی ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی داوەتە گواستنەوەی ئاوی ئەم بەنداوانە بۆدیکەی پارێزگاکان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان