ئاگرکەوتنەوە لەدارستانەکانی دەورووبەری “ڕێژاو”ی مەریوان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەشەوی ڕابردوو۲۵ی پووشپەڕی ۱۳۹۶ی دارستانەکانی دەوروبەری ڕێژاو هەڵکەوتوو لەشاری مەریوان کەوتە بەر لێشاوی ئاگر.

بەگوێرەی هەواڵەکە ،خەڵکی گوندەکانی دەورووبەر وچالاکانی ژینگە بۆکۆنتڕۆڵی ئاگرەکە چونەتە ئەوناوچە وه تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لەمەڕ کۆنتڕۆڵی ئاگرکەوتنەوەۆە بڵاو نەبووەتەوە.

جێگەی باسە کەهاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم بڕوایەدان کەئەم ئاگرکەوتنەوانە بەئەنقەستە و ڕاستەوخۆ لەلایەن ئەندامانی سەربە سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دێتە ئاراوە کەئامانجیان لەناوبردنی ژینگە وئاقاڕی کوردستانە وهەڵکشانی ئەم ئاگرکەوتنەوانەی ئەم ماوەیە پیشاندەری سیاسەتی نەیارانەی دەوڵەتی ئێرانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان