بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی تۆڕی هەواڵگری هێرانا ، ڕێکەوتی۱۳۹۶/۴/۲۰ی هەتاوی،ژنێکی تاوانبار بەئێعدام بەناونیشانی ” شلێر خوسرەوی”۳۳ساڵ تەمەن خەڵکی شاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،لەزیندانی ناوەندی ورمێ، پاش لێبوردنی باوک و دایکی کوژراوەکە گەڕێنرایەوە بۆبەندی گشتی ژنان(نسوان).
شلێر خوسرەوەی نێزیک بە سێ ساڵ ونیوی بەرێ بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەسبەسەر وپاش دان پێدانان بەتووشبوونی بەکوشتنەوە لەقۆناغەکانی لێپرسینەوە لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران ،ئێعدامی بۆدیاری کرا.
بەپشتبەستن بەماددەی ۲۷۵ و ماددەی ۲۰۸ی یاسای سزاکانی ئیسلامی” کوشتنی بەئەنقەست”دەبێ قەساس بکرێتەوە بەڵام پاش ڕەزامەندی وەرگرتنی باوک ودایکی کوژراوەکە دەتوانێ بە بڕێک دیە ببڕێتەوە
لەدرێژەی ڕاپۆڕتەکەدا هاتووە کەپاش تێپەڕینی حوکمی ئێعدام ،چەندد زیندانی دیکە لەزیندانی ناوەندی ورمێ ئێعدامیان پەسەند کرا وبەم ناونیشانەن:
۱ــ پەرویز تەمری پوور، کوری ئیسماعیل خەڵکی گوندی هێرسین سۆما وبرادۆست
۲ــ فەرامەرز ئەسغەرزادە، کوڕی ڕۆستەم خەڵکی شارۆچکەی حەسارەکی ورمێ
۳ــ ڕامین هەنارە، کوڕی جەهانگیر خەڵکی گوندی خەرابە سنجی
٤ــ ماشەڵا سەیادی کوڕی محەممەد خەڵکی نازاوو
۵ـ محەممەد ڕەزا سادقی ،کوڕی سەلیم خەڵکی کانی ڕەش وهەروەها مەحکوومێکی دیکە بەناوی تەوحید ئەمینی لەبەندی۱۵ی زیندانی ناوەندی ورمێ ڕاگیراوە بەڵام هێشتا حوکمی جێبەجێ نەکراوە.
گرفتی دیاردەی مادە هۆشبەرەکان لەووڵاتی ئێران وهەروەها لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەمی نەبوونی سیستەمێکە بەبوونی کۆی سیاسەت وپرۆگرام وئوسلووبی بنەڕەتی وبنەمایی پێکهێنەری دەیان گرفت وئاڵۆزی لەکۆمەڵگایەکە تووشبوون بەمادە هۆشبەرەکان بەیەکێک لەم گرفتانە دێتە هەژمار وئەمە لە کاتێکدایە کەکۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگەی چارەسەری ئەم گرفتە لە ایعدامی هاوڵاتیانی دەتەنێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان