Akp درێژە بە سەرکوتکارییەکانی دەدات لە باکوری کوردستاندا

بە پێی هەوالی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، لە درێژەی دەستبەسەرکردنی نوێنەرانی پەرلەمانی HDP بە تایبەتی و سەرکوتی گەلی کورد لە باکوری کوردستان، دیسان پۆلیسی تورکییە پارلەمانتارێکی کوردی دەستبەسەرکرد.

ڕۆژنیوز لە ڕاپۆتێکیدا لە گەڵ پشتڕاستکردنەوەی هەواڵەکە نوسیویەتی “دیلان دیرایەت تاشدەمیر “نوێنەری شاری ئاگری لە سەر لیستی HDPلە پارلەمانی تورکییە و هاوکات وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پارتی دێمکراتیکی گەلان HDP لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ لە لایەن پۆلیسەوە قۆڵبەست کرا .

بە گوێرە هەواڵەکان دیلان دیرایەت پێشتر دۆسییەیەکی بۆ کراوبویەوە و هەر بەو بیانوەش لە فڕۆکەخانەوە یەکڕاست دەگوازرێتەوە بۆ دادگای باکیرکوی لە شاری ئیستانبوڵ . شایانی باسە لە دوای کودتا سەرنەکەوتوەکەی تورکییاوە زۆرترین زەخت و گوشار لەلایەن پۆلیسی تورکییەوە و گوشاری سیاسی حکومەتەکەی AKP بۆ سەر شارەوانییەکانی شارەکانی باکوری کوردستان و دۆسییەکردنەوە بۆ هاووڵاتیان و نوێنەرانی کوردی لە لایەن دادگا دەستەمۆکراوەکانی AKP وە بەدوادا هاتوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: