کوژران وبرینداربوونی لانیکەم ۱۲هەزار پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەشەڕی دژی داعش

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وئامارە بڵاوکراوەکانی NNS ROJ ویەکێک دامەزراوەکانی گرێدراوی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان،پترلە۱۲هەزار پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لەشەڕی دژی داعش گیانیان لەدەست داوە وبریندار بوون.

ناوەندی تەندرووستی وسڵامەتی هێزەکانی پێشمەرگە لە دامەزراوەکانی ژێرچاوەدێری وەزارەتی پێشمەرگە ڕۆژی پێنج شەممە ۱۳ی جولای لەئامارێکدا ڕایگەیاند کەلەماوەی ۳ساڵی ڕابردوو”۱۷٤۵” کەس لەهێزەکانی پێشمەرگە لەشەڕ لەگەڵ گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی(داعش)گیانی خۆیان لەدەست داوە.

یەکێک لەبەرپرسانی ئەم ناوەندە ڕایگەیاندووە کەهەر لەم ماوەیەدا لانیکەم ۱۰هەزارو ۶۹ پێشمەرگە بریندار و۶۳پێشمەرگە کەوتوونەتە دەستی داعش کەتا ئێستە زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسیان دیار نییە.

جێگەی باسە کەسەرەڕای ئەوەی لەسێ ساڵی ڕابردوو گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی داعش تاقمێک لەو پێشمەرگانەی یەخسیری کردوون لەدژ کردەوەی بەرانبەر بە شکستەکانی کوشتووە ویان گواستونیەتەوە بۆشوێنی نادیار یان لەمەڕ مامەڵەی جیاواز بەهرەی لێ وەرگرتوون وئەمە لەحاڵێکدایە کەلە ڕۆژئاوای کوردستانیش گەریلاکانی کورد لەشەڕی دژی داعش خاوەنی ئاماری کوشتن وبریندار بوونی هاوڵاتیانیەتی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان