دەسەبەسەرکردنی بنەماڵەی حوسەین پەناهی لە دێولان کۆتایی ناێیت

بە پێی هەواڵێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ئەمڕۆ۲۲ پوشپەڕی ۱۳۹٦ هەتاوی لە شاری دێولان هاووڵاتێیک بە ناوی عەباس حوسەین پناهی لە لایەن هێزەکانی ئێتڵاعاتەوە لە شاری دێولان دەستبەسەرکراوە و هەناردەی شوێنێکی نادیار کراوە .

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەوە و بەپێی نوسراوەێیکی لاپەڕەی تایبەتی ئەمجەد حوسەین پەناهی پەمڕۆ عەباس حوسەین پەناهی کە یەکێک لە خزمانی حوسەین پەناهییەکانە بو سەردان چوتەماڵە باوکی ڕامین حوسەین پەناهی و بە بێ هۆکارێکی ڕوون و ئاشکرا یان ئەنجامی تاوانێک دەستبەسەر کراوە و هەناردەی شوێنێکی نادیار کراوە .

شایانی باسە لە دوای تێکەڵچونی هێزەکانی سپای پاسداران و چەند ئەندامێک حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، ۳ کەس گیانی بەخت کردو ڕامین حوسەین پەناهیش بە برینداری کەوتەدەست هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و تاوەکو ئێستا چارەنوسی نادیارە . لەدوای ئەو ڕووداوە هێزەکانی ئیتلاعات چەندین کەسی لە ئەندامانی بنەماڵەی حوسەین پەناهی دەستبەسەر کردوە ، کەتەنیا تاوانیان ئەوەیە حزم و برای ڕامین حوسەین پەناهیین .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان