پارێزەری لەیلا زانا لە یەکەم دانیشتنی دادگادا داوای بێ تاوان ناساندی لەیلا زانا دەکات

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛
یەکەم دانیشتنی دادگایی لەیلا زانا، پەرلەمانتاری شاری ئاگریی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە)، ئەمڕۆ 11.07.2017 لە دادگای سزای قورسی دەوڵەتی تورکیا لە ئامەد گەورە شاری باکووری کوردستان بەڕێوەچوو، کە بەهۆی بەشداریکردنی لەیلا زانا لە ڕێپێوانێکدا داوای ٨ بۆ ٢١ ساڵ سزای زیندانی بۆ کرابوو.

بەپێی هەواڵێک کە رۆژنیوز بڵاوی کردۆتەوە، بەهۆی ئەوەی لەیلا زانا پێشتر لە بەرامبەر دادگادا وتاری دابوو، ئەمڕۆ لە داداگاکەدا ئامادە نەبوو، بەڵام ئیبراهیم چەلیکەر، پارێزەری ئامادەبوو و داوایکرد کە ناوبرا بێ توان بناسرێت .

پاش ئەوەی پارێزەر چەلیکەر بەرگری کرد لە لەیلا زانا، ناوبراو لە بەرامبەر دادگادا بە بێ تاوان ناسێندرا.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە حکومەتی تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی کردۆتە سەر باکووری کوردستان و کۆمەڵێک پارلمانتار، سەرۆک شارەوانیەکان، کەسایەتی سیاسی و مەدنی، رۆژنامەنووس و هەندێکیانی دەسبەسه‌ر کردوە، جیا لەوەی کە شەری سەربازی بەسەر گەل و دانیشتووانی ئەو بەشەی کوردستاندا سەپاندوە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: