بەپێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە، ۲۰/٤/۱۳۹٦ پاسگای هێزی ئینتزامی ” بستام ” لە ناوچەی سەرشیوی سەقز لە بۆسەێیکدا لە پشت ئاوایی ” سێفە کۆنەوە ” دەست بەسەر کەل و پەلی کاسبکاران دا دەگرن .
بە پێی ڕاپۆرتەکە لە دوای بۆسەی هێزی ئینتزامی و تەقە لە کاسبکاران زیاتر لە ۷ ئەسپ و باربەری کاسبکاران دەکوژن و بارێکی زوری کاسبکارانیش بە تاڵان دەبەن .
سەقز یەکێک لە شارستانە گەورەکانی پارێزگای سنەیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و زۆرترین ڕێژەی بێکاریش هەر لەو شارەدایە و وەک بازاڕی سنوریش تاکە سنووری هەر ناوچەی سەرشیو و بازاڕی بستامە کە قەت نەبوە هۆی ئەوەی بە تەواوەتی بکەوێتە گەڕ و خەڵکانێک بتوانن لە ڕێگای ئەو سنوورەوە بژێوی ژیانیان بە دەست بێنن .
لە بواری سنعەتی و هەبونی کارخانە و بەرهەمهێنانەوە جگە لە تیکاب لە هەمو شارەکانی کوردستان خراپترە .
ئەمە سەرەڕای ئەوەی ناوچەی سەقز سەرچاوەی دوو ڕوباری گەورەی چۆمی زەڕینە و سیمێنەیە و باشترین لەوڕگاو زەوی و زاری کشتو کاڵی لێیە بەڵام هیچ شتێکی ئەو شارستانە مێکانیزە نەکراوە .
شایانی باسە سازمان ئاوی خواردنەوەی شاری سەقز مانگانە دەبێت پارەێیک هەناردەی پارێزگای تەبرێز بکاتەوە چونکە بەنداوەکەی سەقز کە لە سێ چۆمی سەرەکی ناوچەی سەقز پێک دێن داهاتەکەی بۆ تەبرێز دەگەڕێتەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوڕدستان
-
پێنەدانی مووچە و شایستە بیمەییەکانی کرێکارانی شارەوانی سەردەشت
-
پارێزەری لەیلا زانا لە یەکەم دانیشتنی دادگادا داوای بێ تاوان ناساندی لەیلا زانا دەکات