خوێندکارێکی کورد بە شێوەیەکی گۆماناوی گیانی لە دەستدا

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛
خوێندکارێکی ۲۳ساڵانی کورد خەڵکی گوندی “کانی چەرموو” سەر بە شاری دیواندەرەێ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوێنێ ئێوارە ۱۹پووشپەڕی ۱۳۹٦هەتاوی گیانی لە دەستداوە و تا ئێستا هۆکاری گیان لە دەستدانی ئەم گەنجە کوردە نادیارە .

” ئازاد محەممەدی ” خویندکاری زانکۆی ” سنە “بوە و لە خوێندن بەردەوام بوە . دایکی ناوبراو دەڵێت : لە کاتی تماشا کردنی تەلەفزیوین بوە کە کارەبا دەبڕێت و لە کاتی چارەسەر بوونی کێشەی کارەبا ، ئازاد کاربا دەگرێت و پێش گەیشتن بە نەخۆشخانە ناوبراو گیانی لە دەستدەدات .
بە پێی گوتەی سەرچاوەیەکی نیزیک لە بنەماڵەی قوربانیەکە ، دەڵێت : پزیشکی نەخۆشخانەکە ڕایگەیاندوە کە گردن و ملی قوربانیکە شین‌و‌ڕەش بوەتەوە و ئەمە پێشان دەدات کە ناوبراو یان کوژراوە و یان خۆی کوشتوە .
پاش ڕەوانەکردنی تەرمی ناوبراو بۆ پزیشکی یاسایی سنە و ڕۆژێک دوواتر تەرمی ناوبراو ڕادەستی بنەماڵەکی دەکرێت بەڵام لە ڕاپۆرتی پزیشکی یاساییدا هاتوە کە شۆێنی لێدان و ئەشکەنجە بە جەستەی قووربانیەکەوە دیار بوە و ئەمە ئەگەری کوشتنی ناوبراو زیاتر دەکات.
شایانی باسە کە برای ، ئازاد دوو ساڵ پێش کە خویندکاری بەشی پزیشکی بوو و ۲۳ ساڵان بو ، هەر لەو شوێنەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان