بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی تۆڕی هەواڵگری فورات ؛ کۆمەڵێک لەنوێنەرانی پارتە سەوز وچەپەکانی ووڵاتی سوید لەشوێنی نوسینگەی دادستانی نێودەوڵەتی ستۆکهۆلم ئامادە بوون وسکاڵایان دژبە سەرۆک کۆماری تورکیا”ڕەجەب تەیب ئەردوغان “بەهۆی کوشتوبڕ وجینایەتی شەڕ بەرز کردەوە.
ئەم نوێنەرانە هۆکاری سکاڵاکەیان گێڕاوەتەوە بۆ وێران کردنی زۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان وەکوو،” شرنەخ،جزیر،سڵۆپی وسووری ئامەد” لەژوئییەی ۲۰۱۵ ،تادیسەمبەری ۲۰۱۶ وهەروەها کوشتووبڕ ونانەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێوان شارۆمەندان.
جێگەی باسە کە ڕاپۆڕتی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان،ڕێخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی،کۆمەڵەی مافی مرۆڤ وچەند دامەزراوەیەکی دیکەی مافی مرۆڤی وەکوو بەڵگە پشتیان پێ بەستووە وگەڵاڵەکردنی ئەم سکاڵا نوێ وجیدییە دژبە ئەردوغان ڕووماڵی بەربڵاوی مێدیا وپێگەیەنەرەکانی سویدی لەگەڵە ولەیەکێک لەپرۆگرامە تلەفزیۆنییەکانی ئەم ووڵاتە کەبە ئامادە بوونی مافە ناسەناسراوەکان بەڕێوە چوو،جەخت کراوەتەوە کە ئەردوغان وبەرپرسانی دەوڵەتەکەی هاوشێوەی پینووشە(سەرۆک کۆماری پێشووی شیلی)گەربچە سوید ،دەسبەسەر ومحاکمە دەکرێن وئەمە لەکاتێکدایە کە پارتی دەسەڵاتداری تورکیا(AKP) ،هەنووکە دژکردەوەی بەرانبەر ئەم بڕیارەی دەوڵەتی سوید نەنواندووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان