پترلە۶هێکتار لە لەوەڕگەکانی شاری پاوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان سووتا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،لەدوێنێوە ۱۸ی پووشپەڕی ۱۳۹۶ی هەتاوی، لەوەڕگەو دارستانەکانی گوندی شێخان وقەڵاگای شاری پاوە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون بەپۆلووی ئاگر.

بەگوێرەی هەواڵەکان،لەبەشێکی هەرە گەورەی لەوەڕگەکانی ئەم ناوچانە کەپتر لە۶هێکتارە گرتۆتەوە و بەدەسپێشخەری گورج وهەوڵی خەڵکی ناوچەکە و چالاکانی ژینگەپارێز،توانیویانە ئەم ئاگرکەوتنەوە کۆنتڕۆڵ بکەن.

لەڕۆژی ۱۰ی مانگی ئەمساڵیشدا ۵هێکتار لە لەوەڕگەکانی (مشجر)ی ناوچەی “سەردەرە”ی شاری پاوە لەئگردا سوتێنرا.

شاری پاوە خاوەنی۷۷هەزار هێکتار سەرچاوەی نەتەوەیی وکوو دارستان ولەوەڕگەیە. بەپێی کوتەکانی سەرۆکی گشتی سەرچاوە سرووشتییەکانی کرماشان:ئەوساڵ ۲۲۰هێکتار لەزەوینە دارستان ولەوەڕگەکانی پارێزگا تووشی ئاگرکەوتنەوە هاتوون. جێگەی بیرهێنانەوەی کەئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لەبەشە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر ڕۆژە خەساری زۆر دەگەیەنێ بەدارستان،لەوەڕگە،بەرهەمە کشتووکاڵییەکان وژینگەی مرۆیی وئاژەڵان و بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان ڕاگەیەندراوە کەزۆربەی ئەم ئاگرکەوتنەوانە بەئەنقەستە و لەلایەن هێزە ئینتزامییەکان ودەست وپێوەندییەکانی سەربە کۆماری ئیسلامی دێتەئاراوە،چونکوو ئەو دامەزراوە پێوەندی دارانە هیچ چەشنە هەوڵ ودەسپێشخەرییەک ناکەن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرکەوتنەوەکان وخەڵکی ئەم ناوچانە بەهەموو چەشنە کەرەستەیەکی سەرەتایی ،هەوڵی کوژاندنەوەی ئەو ئاگرانە ئەدەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان