بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان لە پەیامێک دا کە لە گرتوخانە نووسیویەتی باسی رەوشی خۆیی دەکات و دەنووسێت: ”وتبووم ئەگەر ڕێگهنەدرا بەشداری دانیشتنی دادگا بکەم، ئەوا هۆکارەکەی ئەوەیە کە ڕێگەمپێنەداون کەلەپچەم بکەن، من ئێستاش پەرلەمانتارێکی ئەرکدارم و مافی دەستنەدانیم درێژەی هەیە. من نوێنەرایەتی گەل دەکەم و هەڵوێستێک ئەگەر دژبە یاسا و ئەخلاقێک بێت کە مرۆڤ لە کاروانێکی درێژدا بە کەلەپچەکراوی بمێنێتەوە.
لەبەرئەوەی ڕازی نەبووم دەستبە کەلەپچە بم، لە کاتژمێر ٤ی سەرلە بایەنیەوە بەبێ ئەوەی سواری ئوتومبێلی تایبەت بە گیراوان ببم، لەبەر دەرگای زیندانەوە بۆ ژووری تاکە کەسییان گێڕامەوە. لە دۆسیەیەکی بەو جۆرەدا کە نابێت گیراوبم، مافی منە لێپرسینەوەی دادگا ئاستەنگ بکرێت. لە دۆسیەی دیکەدا کە بەپێی ئەو گیراوم وێڕای ئەوەی کە ٨ مانگی بەسەردا دەرباز بووە، ئەو ڕۆژە دیار نییە کە دادگاییکردنی لێبکرێت و لیپرسینەوەم لەگەڵدا بکرێت. لە هەر بارو دۆخێکیشدا دژبە نا دادپەروەری بەرخۆدان دەکەین و شکۆی ئەو گەلەی کە نوێنەرایەتییان دەکەم دەپاریزم.
جێی وەبیرهێنانەوەیە دوابەدوایی کودەتا و ئەو شەرە نوێیەی دەوڵەتی تورکیا دژ بە گەلی کوردستان، سەلاحەدین دهمیرتاش هاورێ لتەک کۆەڵێکی تری پارلمانتار، سیاسەتوان، رۆژنامەنووس، چالاکی مەدەنی و… گیران و رەوانەی گرتوخانە کران.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان
- لە ورمێ ٤کەس لە سێدارەدران
- موحیبەت مەحموودی هەڕەشەی لێکراوە گەر ئەو دیەی بۆدیاری کراوە نەیدات حوکمەکەی جێبەجێ دەکرێت