بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کاتژمێر ۱ی بەرەبەیانی ئەوڕۆ شەممە ۱۷ی پووشپەڕی ۱۳۹٦ی هەتاوی، لە گرتووخانەی ناوەندی شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٤ هاووڵاتی کورد و تورک لە سێدارەدران.
دۆێنێ ئەو چوارکەسە بەمەبەستی لە سێدارەدانیان ڕەوانەی ژوورە تاکەکەسییەکانی گرتووخانە گوێسترابوونەوە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دۆینێ لەمەڕ ئێعدام کردنی ئەو ٤کەسە وشیاری دابوو.
ناسنامەی لەسێدارەدراوانی ئەوڕۆ بەو شێوەیەیە.
۱ـ خەلیل موسا کوسی کوڕی سەمەد خەڵکی گووندی پۆست لە ورمێ
۲ـ میــــــرحاج عەبدی کوڕی شوکر خەڵکی ئاوایی کەڵهوڕ لە ورمێ
۳ـ سۆفی کلونەک زادە گەنگچین کوڕی بیمال خەڵکی گووندی لرنێکان لە ورمێ
٤ـ خێرەددین مەشموول خەڵکی گووندی بەهلولاوای نازلوو لە ورمێ زانراوە .
بنەماڵەی ئەو ٤ کەسە شەوی ڕابردوو لەبەردەم زیندانی ناوەندی ورمێ گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان دەربڕیوە کە ڕووبەڕووی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە و هەڕەشەیان لێکراوە کە مافی بەکارهێنانی مۆبایل و هیچ ئامێرێکی دیکەی پەیوەندی کردنیان نییە.
کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێژەی یەکەمی ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە سزای سێدارەیان تێدا جێبەجێ دەکرێت.
چالاکانی مافی مرۆڤ هەمیشە بەگومانەوە سەیری لە سێدارەدانەکان لە ئێران دەکەن و پێیانوایە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەجاران لە ژێر نێوی ڕووبەڕوو بوونەوەی مادە هۆشبەرەکان، چالاکانی سیاسی و مەدەنیشی لە سێدارە داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان