بە پێی هەواڵێکی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئیمڕۆ لە باشووری کوردستان بۆ پشتگیری لە عەدنان ڕەشیدی ڕۆژهەڵاتییەکانی نیشتەجێی قەڵادزێ و هەر وەها بە هاوڕێیەتی خەڵکی ئەو شارە لە بەر دەرگای ئاسایشی ئەو شارە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا کە بەداخەوە لە لایەن ئاسایشەوە هێرش ئەکرێتە سەریان و بڵاوە بە خۆپیشاندەرەکان ئەکەن و هەر لە پەیوەندییەدا باس لەوە دەکرێت کە دوو کەس لە خۆپیشاندەرانیش لە لایەن ئەو هێزەوە دەستبەسەر کرابوون دوای چەن کاتژمێرێک ئازادکران .
عەدنان ڕەشیدی چالاکی مافی مرۆڤ و هاووڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە ماوەی چوارساڵە لە باشوری کوردستان وەک پەنابەر لە شاری پێنجوێن دانیشتبوو ڕۆژی دووشەمەی حەوتوی دەربازبوو لە لایەن ئاسایشی شاری پێنجوێنەوە لەدوای لێدان و بێڕێزی پێکردنێکی زۆر ڕاپێجی ئاسایشی شاری سلێمانی کراوە .
شایانی باسە پەنابەرانی ڕۆژهەلاتی لە باشوری کوردستان مافی هاتووچو و دانیشتن لە شاری پێنجوێن و کەرکوک یان نییە و لە ئەگەری حاڵەتێکدا دەبێت ڕەزامەندی ئاسایشی لەگەڵ بێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان